رووداو دیجیتاڵ
لە ساڵی 2024، رێژەی مێ 49.98٪ و نێر 50.02٪ ـی دانیشتوانی تورکیا و باکووری کوردستانیان پێکهێناوە، واتا جیاوازیی نێوانیان 0.02٪ـە.
دامەزراوەی ئاماری تورکیا، ئەمڕۆ (پێنجشەممە، 6ـی ئاداری 2025) ئەنجامی توێژینەوەی "ئاماری ژنان-2024" ـی راگەیاند.
بەپێی داتاکان لە ساڵی 2024 ـدا ژمارەی مێ لە تورکیا و باکووری کوردستان 42 ملیۆن و 811 هەزار و 834 کەس و، ژمارەی نێر 42 ملیۆن و 853 هەزار و 110 کەس بووە، واتە جیاوازییەکە 41 هەزار و 276 کەس بووە.
بەپێی ئاماری پەروەردەی نیشتمانیی تورکیا، رێژەی ئەو کەسانەی تەمەنیان 25 ساڵ و سەرووترە و کەمێک خوێندەواریان هەیە، لە نێوان ساڵانی 2008 بۆ 2023 زیادیکردووە.
لە ساڵی 2008ـدا رێژەی ئەو ژنانەی کەمێک خوێندەواریان هەبووە 67.5٪ بووە، لە کاتێکدا رێژەی پیاوان 82.8٪ بووە. لە ساڵی 2023 ـدا رێژەی ژنان بۆ 87.8٪ و پیاوان بۆ 96.8٪ بەرزبووەتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ