حکومەتی تورکیا کوژرانی هەنییە و بلۆککردنی ئینستاگرام تاوتوێ دەکات

15 کاژێر له‌مه‌وپێش
هێمن عەساف
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

حکومەتی تورکیا لە ئەنقەرە کۆدەبێتەوە و دۆخی ئابووری، بلۆککردنی ئینستاگرام لە وڵاتەکەی و کوشتنی ئیسماعیل هەنییە لە تاران مژاری سەرەکیی کۆبوونەوەکە دەبن.
 
بڕیارە کاژێر 15:30ی ئەمڕۆ دووشەممە 5ی ئایاری 2024 حکومەتی تورکیا بە سەرۆکایەتیی رەجەب تەیب ئەردۆغان کۆببێتەوە.
 
کوژرانی ئیسماعیل هەنییە لە تاران، ئەگەری زیادبوونی گرژییەکان لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، بلۆککردنی ئینستاگرام، دۆخی ئابووری و دوایین پێشهاتە نێوخۆییەکان گفتوگۆیان لەبارەیەوە دەکرێت.
 
مانگانە دووجار حکومەتی تورکیا کۆدەبێتەوە. بڕیارە دوای کۆبوونەوەکە رەجەب تەیب ئەردۆغان لە کۆشکی بێشتەپە گوتارێک پێشکێش بکات و لەبارەی ئەو بابەتانە قسە بکات کە تاوتوێ کراون.
 
بەرەبەیانی رۆژی 31ی تەممووز، ئیسماعیل هەنییە، سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی حەماس لە تاران کوژرا.
 
رۆژی 2ی ئابیش بە بڕیارێکی حکومەتی تورکیا بەهۆی سڕینەوەی پۆستە پەیوەندیدارەکان بە هەنییە، پلاتفۆرمی ئینستاگرام لە تورکیا بلۆککرا.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە