Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

محەممەد ئوچووم، راوێژکاری رەجەب تەیب ئەردۆغان

محەممەد ئوچووم، راوێژکاری رەجەب تەیب ئەردۆغان

تورکیا04-01-2026

راوێژکارێکی ئەردۆغان لەبارەی دەستگیرکردنی مادورۆ: دەستدرێژییەکی داگیرکارییە

0:00
0:00
قەبارەی دەق
هێمن عەساف

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

هێمن عەساف

رۆژی بڵاوکردنەوە

04-01-2026

بابەتی پەیوەندیدار

جەژنەپیرۆزە دووبەرەیی جەهەپەی روونتر دەرخست
تورکیا31-05-2026

جەژنەپیرۆزە دووبەرەیی جەهەپەی روونتر دەرخست

کڵچدارئۆغڵو گەڕایەوە سەرۆکایەتیی جەهەپە: هاتووم بۆ لێپرسینەوە
تورکیا30-05-2026

کڵچدارئۆغڵو گەڕایەوە سەرۆکایەتیی جەهەپە: هاتووم بۆ لێپرسینەوە

کۆمیتەی یاسایی دەم پارتی: ئاشتیی بەردەوام بە چاکسازیی یاسایی دێتەدی
تورکیا30-05-2026

کۆمیتەی یاسایی دەم پارتی: ئاشتیی بەردەوام بە چاکسازیی یاسایی دێتەدی

 
رووداو دیجیتاڵ

راوێژکارێکی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، ئۆپەراسیۆنی سەربازی بۆ دەستگیرکردنی نیکۆلاس مادورۆ، سەرۆکی ڤەنزوێلا بە "دەستدرێژییەکی داگیرکاری، کە بە رێبازی دەوڵەتی چەتە ئەنجام دراوە" ناوبرد.
 
محەممەد ئوچووم، راوێژکارێکی رەجەب تەیب ئەردۆغان، لە هەژماری سۆشیاڵ میدیای خۆی بەناوی (تاوانێک دژی مادورۆ) روونکردنەوەیەکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، ئۆپەراسیۆنەکە پێچەوانەی یاسای نێودەوڵەتی و پەیماننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بوو. ئاماژە بەوەش کراوە، وڵاتەکان لەژێر هەڕەشەی "دەوڵەتی چەتەی داگیرکەر"دان و داوای بەهێزکردنی هاوئاهەنگیی دژە "داگیرکەر"ی کرد.
 
ئوچووم ئۆپەراسیۆنەکەی تایبەت بە دەستگیرکردنی مادورۆی بە "نموونەیەکی دڕندانە" ناوبرد و دەڵێت، "رووداوەکەی مادورۆ کردەوەیەکی تاوانکارییە و جارێکی دیکە ئەوەی دەرخست کە یاسای نێودەوڵەتی، رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و نەتەوە یەکگرتووەکان بەتەواوی پووچەڵ کراونەتەوە. جارێکی دیکە دەرکەوت کە سیستمی دیاری نێودەوڵەتی بە تاوانە داگیرکارییەکان بەتەواوی لەنێوبراوە."
 
ئوچووم ئاماژەی بەوە کرد، "رووداوەکەی مادورۆ جارێکی دیکە پیشانی هەموو جیهانی دا کە جگە لە سنووردارکردنی هێز بە هێز و رووبەڕووبوونەوەی هێز بە هێز، هیچ دەرفەتێکی دیکەی مانەوە بوونی نییە."
 
راوێژکارەکەی ئەدردۆغان باس لەوە دەکات، ئامانجی سەرەکیی هێرشەکە سەرچاوەکانی وزەیە و گوتی، "تەواوی ئامانجی دەستدرێژیی داگیرکاری، زاڵبوونە بەسەر هەموو سەرچاوەکانی جیهان و لە سەرووی هەمووشیانەوە وزە. بۆ گەیشتن بەم ئامانجە، هزرێک هەیە کە هەموو جۆرە نایاساییەک بە رەوا دەبینێت. باسکردنی ئەم دەستدرێژییانە بە گوتاری ماف و ئازادی، جگە لە خزمەتکاریی ئایدیۆلۆژیی داگیرکاری، هیچی دیکە نییە."
 
رۆژی شەممە، 3ی کانوونی دووەمی 2026 دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ترووس سۆشیەڵ پەیامێکی لەبارەی هێرشی سوپای وڵاتەکەی بۆ سەر ڤەنزوێلا بڵاوکردەوە.
 
ترەمپ لەوبارەیەوە نووسی، "ئەمریکا بە سەرکەوتوویی هێرشێکی بەرفراوانی کردە سەر ڤەنزوێلا و تێیدا سەرکردەکەی، سەرۆک نیکۆلاس مادۆرۆ و هاوژینەکەی دەستگیرکران و برانە دەرەوەی وڵات."