سەرۆکی جەهەپە: مەرج نییە ئۆجەلان بانگهێشتی پەرلەمان بکرێت

03-11-2024
هێمن عەساف
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
سەرۆکی پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) هەڵوێستی پارتەکەی لەبارەی بانگهێشتکردنی عەبدوڵڵا ئۆجەلان بۆ پەرلەمانی تورکیا دووپاتکردەوە و رایگەیاند، مەرج نییە بانگهێشتی پەرلەمان بکرێت، دەوڵەت هەزار رێگە بۆ گەیاندنی پەیام دەدۆزێتەوە. 
 
ئۆزگور ئۆزەل، سەرۆکی جەهەپە لە دوای چالاکییەکی پارتەکەی لە دژی دەسەڵات بەهۆی قەیوومکردنی شارەوانیی شارۆچکەی ئەسەنیورت لە ئیستەنبووڵ، بۆ میدیای وڵاتەکەی دوا. 
 
لەبارەی هێڵی سووری جەهەپە لە پرسی چارەسەری و بیرۆکەی دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی مەهەپە، بۆ بانگهێشتکردنی ئۆجەلان بۆ پەرلەمان پرسیار لە ئۆزەل کرا و لە وەڵامدا رایگەیاند، هەر کەس قسە لەبارەی هێڵی سوور بکات، کەس ناتوانێت گفتوگۆ لەگەڵ یەکدی بکات. بەمەش کێشەکان چارەسەر نابن. 
 
ئۆزگور ئۆزەل راشیگەیاند، جەهەپە بە روونی هەڵوێستی خۆی راگەیاندووە؛ لەژێر بنمیچی پەرلەمان و لەسەر بنەمای نیازپاکی، شەفافی، دروستی، دیموکراسی، دوور لە فریودانی کەس، دەبێ ئاشتەوایی کۆمەڵایەتیی بەدی بکرێت. بەبێ رەچاوکردنی ئەمانە، قسەی گەورە کێشە دروست دەکات.
 
باسی لەوەشکرد، "لایەنێکی ئاشتەوایی کۆمەڵایەتیش، خانەوادەی شەهیدەکانن، بەبێ رەزامەندی ئەوان ناکرێ هیچ هەنگاوێک بنرێت. باوەڕناکەم خانەوادەی شەهیدەکان رازیبن بە بیرۆکەی هێنانی عەبدوڵڵا ئۆجەلان بۆ پەرلەمان. عەبدوڵڵا ئۆجەلان یان هەر کەسێکی دیکە بتوانێت کاریگەری بخاتە سەر پەکەکە و بۆ فڕێدانی چەک، قسەکانیان بەهادار و گرنگە، بەڵام مەرج نییە لە ستەیجی پەرلەماندا ئەم داوایە ئاراستە بکات".
 
گوتیشی، "ئەگەر مەبەست گەیاندنی پەیامی راستەوخۆیە، دەوڵەت هەزار و یەک رێگەی دیکەی هەیە بۆ گەیاندنی پەیامەکان. بەڵام تیشک خستنە سەر پێشنیازی هێنانی بۆ پەرلەمان و گەیاندنی پەیام لەسەر ستەیجی پەرلەمان، ئەمە کارێکی دروست نییە".

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی پارتی سەرلەنوێ رەفاهی تورکیا

پارتی سەرلەنوێ رەفاهی تورکیا: پێشهاتێک سوودی بۆ ئیسرائیل هەبێت، لە بەرژەوەندیی تورکیادا نییە

یاریدەدەری سەرۆکی پارتی سەرلەنوێ رەفاهی تورکیا رایگەیاند، هەر پێشهاتێک لە ناوچەکەدا لە بەرژەوەندیی ئیسرائیلدا بێت، لە بەرژەوەندیی تورکیادا نییە؛ لەبارەی دۆخی سووریاش دەڵێت، دەبێت رێگری لە "پەکەکە - یەپەگە و فراوانکارییەکانی ئیسرائیل بگیرێت''.