لە پارێزگای حەمای سووریا بەهۆی سووتانی دارستانەوە شوێنەوارێک دەردەکەوێت

29-07-2023
هەوراز حوسێن @Hawrazkadir
دەرکەوتنی شوێنەوارێک لە پارێزگای حەمای سووریا.
دەرکەوتنی شوێنەوارێک لە پارێزگای حەمای سووریا.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

کەوتنەوەی ئاگر لە ناوچەی شاخاوی و پڕ دارستانی دەوروبەری شاری حەمای سووریا زیانی ژینگەیی زۆری هەبووە.
 
یەکێک لە ئەنجامە باشەکانیشی، دەرخستنی شوێنەوارێکە کە مێژووەکەی بۆ نزیکەی 1600 ساڵ بەر لە ئێستا دەگەڕێتەوە.
 
محەممەد سوەیدان، شوێنەوارناس لە فەرمانگەی شوێنەواری سووریا دەڵێت، "ئەم شوێنەوارە بەهۆی ئاگرێکی دارستان دەرکەوتووە؛ لە باکووری گوندی فەکرووە. لەسەر شێوەی هەرەمێک دروستکراوە."
 
هەرەمەکە شەش مەتر پان و شەش مەتر درێژە؛ وەک مەزارگە دروستکراوە و بۆ سەردەمی ئیمپراتۆرییەتی بیزەنتینییەکان دەگەڕێتەوە.
 
لەسەر بەردەکانی نەخشی جیاواز هەن کە نیشانەن بۆ کریستیانێتی. هەروەها ئێسک و پرووسکی گا و پەلەوەر دۆزراونەتەوە.
 
محەممەد سوەیدان، شارەزای شوێنەوارناسی لە فەرمانگەی هەڵکۆڵینی سووریا دەڵێت، "گۆڕەکە لە ناوەوە بەشێکی زیانی بەرکەوتووە. هەروەها هەندێک نیشانەی هەڵکۆڵین هەن کە لەوانەیە هی دز بووبن کە بۆ گەیشتن بە گۆڕەکە هەڵیانکۆڵیوە."
 
لە کەمتر لە مانگێکدا زیاتر لە 5 ئاگر لە پارێزگاکانی حەما، لازقییە، تەرتووس و ئیدلیب کەوتوونەتەوە. بە گوێرەی ئامارە نافەرمییەکان، لازقییە و حەما زۆرترین زیانیان بەرکەوتووە و نزیکەی 10 هەزار دۆنم زەوی سووتاون.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە