ئیسرائیل پێنج سەربازی سووریای کوشت

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
هێمن بابان رەحیم
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

وەزارەتی بەرگریی سووریا رایگەیاند، پێنج سەربازی سوپا لە هێرشێکی ئاسمانیی ئیسرائیل لەسەر سنووری نێوان ئەو وڵاتە و لوبنان کوژراون و سەربازێکیشیان بریندار بووە.
 
وەزارەتی بەرگریی سووریا لە زاری سەرچاوەیەکی باڵای سەربازیی ئەو وڵاتە رایگەیاند: "کاژێر 1:35ـی بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئیسرائیلی دووژمن لە ئاراستەی گۆلانەوە هێرشێکی ئاسمانیی کردە سەر یەکێک لە پێگە سەربازییەکانمان لەسەر سنووری نێوان سووریا و لوبنان و لەنزیک کفیر یابوس لە دەوروبەری دیمەشق، بەهۆی ئەو هێرشەوە پێنج سەربازمان شەهید بوون و یەکێکی دیکەشمان برینداربوو."
 
هێرشەکە لەکاتێکدایە نزیکەی ساڵێک دەبێت شەڕی نێوان بزووتنەوەی حەماس و ئیسرائیل بەردەوامە، 10 رۆژیش دەبێت گرژییەکانی نێوان ئیسرائیل و حیزبوڵڵای لوبنانی زیاتر بوون، بەهۆیەوە 600 لوبنانی کوژراون و زیاتر لە پێنج هەزار کەسی دیکەش بریندار بوون، جگە لە برینداربوونی زیاتر لە 20 ئیسرائیلی.
 
بەپێی ئامارەکانی روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، لەسەرەتای ئەمساڵ تاوەکو سەرەتای ئەم مانگە، ئیسرائیل 64 جار هێرشیکردووەتە سەر سووریا، 47 لەو هێرشانە ئاسمانی و 17یان زەوینی بووە، بەهۆیانەوە 139 ئامانجی وێرانکردووە لە کۆگەی چەک و تەقەمەنی و بارەگا و سەنتەر و ئامێرەکان.
 
بەپێی روانگەکە لەو هێرشانەدا 208 سەرباز کوژران و 142شیان برینداربوون، کوژراوەکان 24یان پاسدارانی ئێرانی، 43یان  چەکداری حیزبوڵڵای لوبنانی، 18یان لە گرووپە چەکدارەکانی عێراق بوونە، 46 سەربازی حکومەتی سووریاش کوژراون.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەشار ئەسەد لەنێو ژمارەیەک چەکداری رژێمەکەی.

نەتەوە یەکگرتووەکان: سووریا لە بارەی چەکە کیمیاییەکانی روون نییە

ئەدێدی ئیبۆ، باڵاترین بەرپرسی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری چەکداماڵین، رۆژی پێنجشەممە بە ئەنجوومەنی ئاساییشی نێودەوڵەتیی گوت، ئەو وردەکارییانەی بەرپرسانی سووریا لەسەر چەکی کیمیایی وڵاتەکەیان خستوویانەتەڕوو، ورد و تەواو نین.