بەڤیدیۆ؛ دوو چەکداری سوپای سووریای ئازاد باسی تاڵانکردنی عەفرین دەکەن

24-03-2018
لۆلۆخان
ئەو دوو چەکدارە سووکایەتی بە بەڕێوەبەرایەتی کانتۆنی عەفرین
ئەو دوو چەکدارە سووکایەتی بە بەڕێوەبەرایەتی کانتۆنی عەفرین
نیشانەکردن عەفرین
A+ A-
 رووداو - هەولێر

دوای ئەوەی سوپای تورکیا و گرووپە چەکدارەکانی سوپای سووریای ئازاد عەفرینیان کۆنترۆڵکرد، رۆژانە گرتەی ڤیدیۆیی دزی و تاڵانکردنی عەفرین بڵاودەکرێنەوە.  

دوو چەکداری سوپای سووریای ئازاد، کە سەر بە ئۆپۆزیسیۆنی سووریان لە گرتەیەکی ڤیدیۆیدا دەردەکەون، کە سواری ماتۆڕسکیلێک بوونە و بە ناو شاری عەفریندا دەسووڕێنەوە، بە کامێرا ناوی فرۆشگا و ئەو کەلوپەلانە بۆ هاوڕێکانیان دەستنیشان دەکەن، بۆ ئەوەی دواتر بیاندزن و تاڵانیان بکەن. 

وەکو لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا دەردەکەوێت، ئەو دوو چەکدارە سووکایەتی بە بەڕێوەبەرایەتی کانتۆنی عەفرین دەکەن و دەڵێن "کوا ئەو دەوڵەتەی عەفرین لە کوێیە؟". دواتر جەخت دەکەنەوە لەوەی عەفرین بۆ خۆیانە و هەموو شتەکانی عەفرین لەلایەن چەکدارانی سوپای سووریای ئازاد تاڵان دەکرێن.  

بەپێی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان 170 هەزار خەڵکی سڤیلی عەفرین بەهۆی شەڕ و دەستدرێژییەکانی چەکدارانی سوپای سووریای ئازاد ماڵ و موڵکی خۆیان جێهێشتووە و ئاوارەبوون، دواتر ماڵ و موڵکیان لەلایەن چەکدارانی ئۆپۆزیسیۆنەوە براوە و تاڵانکراوە.

 

 

پێداچوونەوە: هەڵات رێبوار

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە