هێرشەکانی حکومەتی سووریا بۆ سەر ئیدلب بەردەوامن

18-08-2019
هۆشەنگ دارا
نیشانەکردن سووریا ئیدلب
A+ A-

رووداو-هەولێر

هێرشەکانی حکومەتی سووریا بە پاڵپشتیی رووسیا بۆ سەر ناوچەکانی ژیر کۆنترۆڵی ئۆپۆزیسیۆن لە باکووری رۆژئاوای ئەو وڵاتە بەردەوامە. 


لە دوایەمین هێرشی حکومەت بۆ سەر گوندی دێر شەرقی لە باشووری ئیدلب ژمارەیەک کەس کوژران. لە ناو کوژراوەکاندا 7 کەس هەن کە هەموویان ئەندامی یەک خێزانن.



بە گوێرەی سەرچاوەکان کوژراوەکان دایکێک و شەش منداڵن کە تەمەنی هەموویان لە خواری 18 ساڵییەوەیە و لە ماڵەکەی خۆیان لە ناو گوندەکە بەر هێرشەکە کەوتوون. باوکی منداڵەکان تاکە ئەندامێکی خێزانەکەیە کە رزگاری بووە، ئەوەش لەبەر ئەوەی لە کاتی هێرشەکەدا لە ماڵەوە نەبووە. 



حکومەتی سووریا دەیەوێت بە پاڵپشتیی رووسیا ئیدلب و ناوچە باشوورییەکانی لە ژێر دەستی هێزەکانی ئۆپۆزیسیۆن دەربهێنێت؛ ئەو ناوچانە نزیکەی 3 ملیۆن کەسیان تێدا دەژیت. 


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە