بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر و حکومەتی سووریا لەبواری پەروەردەدا رێککەوتنێک واژۆ دەکەن

12-04-2025
بەشدار موزەفەر @bashdarmu
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

حکومەتی سووریا و بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر رۆژی دووشەممە رێککەوتنێک لە بواری پەروەردەدا واژۆ دەکەن. 
 
رۆژی شەممە، 12ـی نیسانی 2025، محەممەد تیرکۆ، وەزیری پەروەردەی سووریا بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، رۆژی یەکشەممە شاندێکی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر سەردانی دیمەشق دەکات بۆ ئەوەی گفتوگۆ لەبارەی وردەکارییەکانی رێککەوتنەکە بکەن. 
 
هەرچەندە وەزیری پەروەردەی سووریا نێوەڕۆکی رێککەوتنەکەی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر ئاشکرا نەکرد، بەڵام رایگەیاند، دوو تاوەکو سێ کۆبوونەوە لەگەڵ شاندەکەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر دەکەن، پێش ئەوەی رۆژی دووشەممە رێککەوتنەکە واژۆ بکەن. 
 
هەفتەی رابردوو محەممەد تیرکۆ لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ تۆڕی میدیایی رووداو باسی لە پلانەکانی وەزارەتەکەی لە بواری پەروەردە و فێرکردندا کرد. 
 
تیرکۆ ئاماژەی بەوە کرد، دوو ملیۆن و 500 هەزار منداڵ لە دەرەوەی سیستمی خوێندنی سووریادا هەن و پلانیان هەیە کە ئەو کێشەیە چارەسەر بکەن.
 
لەبارەی سیستەمی خوێندنی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر، وەزیری پەروەردەی سووریا گوتی، هەوڵ دەدەن چارەسەر بۆ ئەو قوتابی و خوێندکارانە بدۆزنەوە کە لە دوای ساڵی 2011ـەوە بەپێی سیستمی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر دەخوێنن. 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاڵای بەریتانیا و سووریا.

بەریتانیا سزاکانی سەر وەزارەتی نێوخۆ و بەرگریی سووریا هەڵدەگرێت

حکومەتی بەریتانیا رایگەیاند، سزا لەسەر 12 دامەزراوەی حکومیی سووریا هەڵدەگرێت؛ لەوانەش وەزارەتی بەرگری، وەزارەتی ناوخۆ، چەند دامەزراوەیەکی دارایی، میدیایی و وزە. وەزارەتی دەرەوەی سووریا رایگەیاند: "ئەمە بۆ بووژانەوە، چاکسازی و بنیاتنانەوە گرنگە."