رووداو- هەولێر
سەرچاوەیەکی سەربازی سووری کەوتنی فڕۆکەیەکی جەنگی وڵاتەکەی لە ناوچەکانی باشوور رادەگەیێنێت و ئاماژە بەوە دەدات "لێکۆڵینەوە لە هۆکاری کەوتنەکە دەکرێت".
ئاژانسەکانی هەواڵی سووریا لەسەر زاری سەرچاوەیەکی سەربازی سووریا بڵاویانکردوەتەوە کە" رۆژی پێنجشەممە 11ی حوزەیران فڕۆکەیەکی جەنگی سووریا لە ناوچەکانی باشوور کەوتووەتە خوارەوە و بۆ ئەمەبەستەیش لەهەوڵی ئەوەداین دەستنیشانی هۆکاری کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە بکەین".
میدیاکانی سووریا، کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی سەربازی سەربە هێزەکانی ئاسمانی سووریایان لە نزیک ناوچەی نەجران لە رۆژهەڵاتی درعا بڵاوکردەوە، ئاماژەیان بەوەدابوو فڕۆکەوانەکە توانیویەتی بەهۆی پەرەشووتەوە خۆی رزگاربکات، هاوکات رای جیاواز لەسەر هۆکاری کەوتنە خوارەوەی فڕۆکە جەنگییەکەی سووریا بڵاو دەکرێتەوە، هەندێک دەڵێن "بەهۆکاری تەکنیکی بووە"، هەندێکی دیکەش دەڵێن "لەلایەن چەکدارانەوە کراوەتە ئامانج".
ئێوارەی رۆژی چوارشەممە 10-6-2015 هێزەکانی سوپای سووریا لە لیوای 52 لە رۆژهەڵاتی درعا، پاشەکشەیان کردو پەنایان بۆ فڕۆکەخانەیەکی سەربازی لە ناوچەی سویدا برد، ئەم پێشهاتانەش داوی کۆنتڕۆڵکردنی شارۆچکەی مەلیحەی رۆژئاواو رەخم لەلایەن ئۆپۆزیسیۆنە چەکدارەکانی سووریاوە هات، کە ئەم دوو ناوچەیەش دەکەونە تەنیشت بارەگای لیوای 52.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ