ئەبو محەممەد جۆلانی لەنێو مزگەوتێکی دیمەشقەوە: ئەسەد تایەفەگەری بڵاوکردەوە

08-12-2024
ئەبو محەممەد جۆلانی، سەرۆکی دەستەی تەحریر شام
ئەبو محەممەد جۆلانی، سەرۆکی دەستەی تەحریر شام
نیشانەکردن شەڕ لە سووریا
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی دەستەی تەحریر شام دوای کۆنترۆڵکردنی دیمەشق، چووە نێو مزگەوتی ئومەوی و لەبەردەم هەزاران کەس رایگەیاند، "ئەسەد سووریای کردە گۆڕەپانی تەماعکاری ئێران". 
 
ئەبو محەممەد جۆلانی لە دیمەشقەوە باسی رووخانی رژێمی ئەسەدی کرد و گوتی، "سەرکەوتنی ئەمڕۆ مێژوویەکی نوێیە بۆ ئومەی ئیسلامی".
جۆلانی باسی لەوەش کرد، "سووریا کرابووە کارگەی کیپتاگۆن" و روونیکردەوە، "ئەم سەرکەوتنە مێژوویەکی نوێیە بۆ ناوچەکە".
 
بەرەبەیانی ئەمڕۆ چەکدارانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا چوونە نێو دیمەشقی پایتەختی سووریا و کۆنترۆڵیان کرد. بەمەش کۆتایی بە دەسەڵاتی 24 ساڵەی بەشار ئەسەد هات.
 
جۆلانی لە بەشێکی قسەکانیدا باسی لەوە کرد: "ئەمڕۆ، سووریا بە پشتیوانیی خوای گەورە و بە هەوڵ و هیمتی برا موجاهیدەکانتان، بە خوێنی شەهیدەکان، بە نزای بێوەژنان و منداڵە بێ دایک و باوکەکان لەم هەموو بەڵایە پاک و خاوێن دەبێتەوە
 
دەقی قسەکانی ئەبو محەممەد جۆلانی: هیچ ماڵێک لەم سووریایە نەما، حەق لە دەرگەی نەدابێت. سوپاس بۆ خوا و پشت بەخوا سووریا چاک دەبێتەوە. برایان ئەم سەرکەوتنە بۆ تەواوی ئوممەتی ئیسلام سەرکەوتنێکی ناوازەیە. برایان، ئەم سەرکەوتنە مێژوویەکی نوێیە بۆ ناوچەکە، زۆرجار خۆمان لە مەترسییەکان دوورخستەوە، بەڵام رژێم، سووریای کردە گۆڕەپانی مەرام و تەماحکارییەکانی ئێران. تایفەگەری و گەندەڵییان بڵاوکردەوە و کردیانە گەورەترین کارگەی بەرهەمهێنانی کیپتاگۆن لە جیهان. ئەمڕۆش، سووریا بە پشتیوانیی خوای گەورە و بە هەوڵ و هیمتی برا موجاهیدەکانتان، بە خوێنی شەهیدەکان، بە نزای بێوەژنان و منداڵە بێ دایک و باوکەکان لەم هەموو بەڵایە پاک و خاوێن دەبێتەوە. برایان ئەم سەرکەوتنە رێخۆشکەر بوو بۆ ئازادکردنی زیندانییە ستەملێکراوەکانی نێو زیندانەکان. بە پشتیوانیی خوای گەورە، سەرباری رژێمی ستەمکار، موجاهیدەکان زیندانەکانیان کردەوە و زیندانیکراوەکانیان ئازاد کرد. هەر مافێکتان زەوت کرابێت، بە پشتیوانیی خوای گەورە بەدوایدا دەچین تاوەکو ئەو کاتەی مافەکان دەگەڕێنینەوە. رێگەمان پێبدەن داوایەکی بچووکمان لە ئێوە هەیە؛ زیاتر لە 20 ساڵ بوو لەم خاکە دەرچووم و هەمیشە بە دڵەوە هیوای رۆژێکی وەهام دەخواست. دەمەوێ بۆ چەند ساتێک لەگەڵ خۆمان پێکەوەبین. بەبێ دەنگی دابنیشین و بیربکەینەوە و نوێژ بکەین و سوپاسی خوا بکەین. برایان، ئەمە بچووکترین ئەرکی سەرشانمانە بیکەین. برایان کەمێک دووربکەونەوە و بێدەنگ بن و دابنیشن، نوێژ بکەن، کاتێکی کەم ماوە بۆ نوێژی مەغریب.
 
 

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هاووڵاتییانی سووریا لەدوای کەوتنی ئەسەد لە دیمەشق ئاهەنگ دەگێڕن. وێنە:AFP

ئایا سووریای نوێ دابەش دەبێت؟

پێشهاتەکان لە سووریا بە پەلە گۆڕانکارییان بەسەردا دێت؛ ئەوەش دەرگا بە رووی چەندین سیناریۆ دەکاتەوە لە بارەی داهاتووی سووریا بە تایبەتی کە ئەو وڵاتە بە پێگەی ستراتیژی گرنگ لەسەر دەریای نێوەڕاست دەناسرێتەوە، جگە لەوەش وڵاتێکی فرە نەتەوە و ئاینە لە چوارچێوەیەدا "داهاتووی درووزەکانی سووریا" بووەتە یەكێک لە رۆژەڤەکانی ئەمڕۆی ئەو وڵاتە و ناوچەکەش.