رووداو دیجیتاڵ
بەرەبەیانی ئەمڕۆ دەستەی تەحریری شام و هێزەکانی دیکەی دژبەری حکومەتی بەشار ئەسەد چوونە نێو دیمەشقی پایتەختی سووریا و کەوتنی حکومەتەکەی بەشار ئەسەدیان راگەیاند.
ئەمە لەکاتێکدایە نزیکەی 14 ساڵە شەڕی نێوخۆ لە وڵاتەکە سەریهەڵداوە.
بەشار ئەسەد، لە ساڵی 2000ـەوە سەرۆکایەتیی سووریای گرتبووە دەست و بۆ ماوەی 24 ساڵ حکومڕانیی وڵاتەکەی کرد. تائێستا چارەنووسی دیار نییە.
گرووپەکانی ئۆپۆزیسیۆن دەڵێن، بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە فڕۆکەیەک دیمەشقی جێهێشتووە. وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریکیش دەڵێت، هەفتەیەک لەمەوبەر خێزانەکەی بە فڕۆکەیەکی تایبەت رەوانەی رووسیا کردووە.



