وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتیی سووریا بۆ رووداو: ژمارەیەکی زۆری ژن لەم قۆناخە نوێیەدا دادەمەزرێن

03-04-2025
سۆلین حەمەد ئەمین
هیند قەبەوات، وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتیی سووریا
هیند قەبەوات، وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتیی سووریا
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

تاکە ژنە وەزیرەکەی ناو حکومەتی نوێی سووریا بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ژمارەیەکی زۆری ژن لەم قۆناخەدا دادەمەزرێنن و لە رێگای رووداویشەوە سڵاوی بۆ ژنانی کورد نارد، گوتیشی "ئێمە نەهاتووین ببینە گوڵدان، هاتووین کار بکەین".
 
هیند قەبەوات، وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتیی سووریا، کە کریستیانە و تاکە ژنی ناو کابینە نوێیەکەی سووریایە، لە لیدوانێکدا بۆ رووداو دەڵێت "من تاکە ژن نیم لەم ئەرکە. هەموو ژنانی سووریا لەگەڵمن و منیش لەگەڵیانم. بەڵام دەمەوێ ئەو دەرفەتە بقۆزمەوە سڵاو بۆ ژنانی کورد بنێرم، کە 14 ساڵە لە هەموو قۆناخێکدا پێکەوە بووین. پێکەوە لە دژی رژێمی بەشار ئەسەد خەباتمان کرد. ئەمڕۆ رێز و سڵاوی تایبەت ئاراستەی ژنانی کورد دەکەم". 
هیند لەبارەی کارکردن بۆ ژنان و پرسی ژن بۆ رووداو دوا و رایگەیاند "ژمارەیەکی زۆری ژن لەم قۆناخە نوێیەدا دادەمەزرێن".   
 
لەبارەی کارکردن بۆ ژنانی رۆژئاوای کوردستان، ئەو وەزیرە ژنە کریستیانە گوتی "ئێمە بۆ هەموو سووریا کاردەکەین. ژنی کوردیش بەشێکن لە سووریا و پلانەکانمان ئیشاڵڵا گشتگیرە و بۆ هەمووانە". 
 
هەروەها دەڵێت "دڵنیابن لە دژی ستەمین و بەهیچ شێوەیەک ستەمکار نابین. ئەگەر بەشار ئەسەد ستەمکار بوو، ئێمە دوایین شت کە بیری لێناکەینەوە ستەمە. زۆر دادپەروەر دەبین". 
 
لەبارەی کارکردنیان بۆ پرسی ژنان و کێشە کۆمەڵایەتییەکانی سووریا دەڵێت "ئێمە نەهاتووین ببینە گوڵدان، هاتووین بۆ ئەوەی کاربکەین. با هەمووان پێکەوەبین، بە قۆناخێکی سەختدا تێدەپەڕین. پێویستە هەموو ژنانی سووریا لە باکوور بۆ باشوور، لە رۆژهەڵات بۆ رۆژئاوا دەست لەناو دەست بنێیین. ژنان لە شۆڕشدا باجی زۆر قورسیان دا، ئێستاش پێگە و رۆڵیان یەکەمە. بۆیە پێویستە پێکەوەبین و هیچ بژاردەیەکی دیکەمان نییە لە رێگەی سەرکەوتن جگە لەوەی کە دەست لەناو دەست بنێین. هیچ چارەیەکی دیکەمان نییە و شکستیش قەدەخەیە". 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری قوناخی راگوزەری سووریا

کۆنگرێسمانێکی ئەمریکی: شەرع ئامادەیە بە مەرج پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی بکاتەوە

کۆنگرێسمانێکی ئەمریکی دەڵێت، ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری قوناخی راگوزەری سووریا پێی گوتووە، ئامادەیە "لە هەلومەرجی گونجاودا" پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی بکاتەوە، لە کاتێکدا دەیەوێت وڵاتانی رۆژئاوا سزاکانی سەر سووریا هەڵبوەشێننەوە.