عێراق؛ دەرفەتی وەبەرهێنان لەبەردەم گەندەڵی و بێکاریدا

29-09-2023
لهۆن نەسرەدین
دیمەنێکی گشتی لە شەقامێکی بەغدا. وێنەکە لە ڤیدیۆ وەرگیراوە
دیمەنێکی گشتی لە شەقامێکی بەغدا. وێنەکە لە ڤیدیۆ وەرگیراوە
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

سەرەتای ڤیدیۆکە ناوچەیەکی گەشتیاری و بازرگانی لە مەنسووری بەغدا دەبینن کە لە شەوێکی ئەم پاییزەدا تۆمارکراوە و قەرەباڵخی بەدیدەکرێت. ئەوە لەکاتێکدا زیاتر لە یەک لەسەر سێی پڕۆژەکانی وەبەرهێنان لە عێراق یان جێبەجێ ناکرێن، یان بە نیوەچڵی جێ دەهێڵدرێن.
 
حوسێن ئەمیر، دانیشتووی بەغدایە و لەو ناوچە گەشتیارییەوە قسە دەکات، دەڵێت، "بە دڵنیاییەوە پێشتر شوێنی تایبەت بە خۆشی کات بەسەربردن نەبوو، بەڵام ئێستا دۆخەکە گۆڕاوە و چەندین شوێنی خۆشگوزەراندن و گەشتیاری هەن، ئەوەش بەڵگەیە لەسەر گەشەسەندنی وڵاتمان."
 
بە گوێرەی ئامارە نافەرمییەکان؛ لە عێراق بێکاری 16.5٪؛ هەژاری 25٪ و هەڵاوسان 12.3٪یە.
 
فەلاح حەسەن، وەبەرهێنەرە و دەڵێت، "ئێمە خاوەن گەورەترین زنجیرە رێستورانتەکانی سەر رووباری دیجلەین لە عێراق، عێراق ژێرخانێكی لە رادەبەدەر باشی بۆ وەبەرهێنان هەیە، دەرفەتی کار و بازرگانی زۆرە، بەڵام لە بەرامبەردا دەشزانین کە گەندەڵی هەیە و بیرۆکراسیش زۆرە."
 
ئەگەرچی حکومەتەکەی سوودانی بانگەشە بۆ زیاترکردنی وەبەرهێنان دەکات، بەڵام بە کردار لە بودجەی 2023دا لە کۆی 153 ملیار دۆلار خەرجی، نزیکەی 38 ملیار دۆلار بۆ وەبەرهێنان تەرخانکراوە کە ئەویش بە قەرزی ناوخۆیی و دەرەکی دابیندەکرێت.
 
ئەحمەد رازی، دانیشتووی بەغدایە و ئاماژە بەوە دەکات، "تێمگەیێنە کەی شۆستەکان چاک دەکەن؟ کەی مەنهۆڵەکان چاکدەکەن؟ کەی ئاو و کارەباکە رادەکێشن؟ ئەم پڕۆژانە بەشێکن لە هەزاران پڕۆژەی وەهمی دیکەی ئەم وڵاتە کە وێرانی کردوون."
 
بە گوێرەی شەفافیەتی نێودەوڵەتی، لە 180 وڵاتدا، عێراق لە رووی گەندەڵییەوە لە ریزی 157مینە؛ ساڵانە سەروو 200 ملیار دۆلار لە پڕۆژەی ساختە و وەهمی سپی دەکرێتەوە و دەدزرێت.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

گەڕەکێکی هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو/ئەرشیڤ

یەکەم قۆناخى سەرژمێریى عێراق خرایە کۆتایی تەممووز

گەمارۆسازی و ژمارەلێدانى خانوو، شوقە و باڵەخانەکان لە عێراق لە چوارچێوەى سەرژمێریى گشتیی دانیشتووان بۆ کۆتایی ئەم مانگە دواخرا. ئەو کارە بڕیار بوو 15ى تەممووز دەستپێبکات و دوو مانگ بخایێنێت