25 پارت و هاوپەیمانی کشانەوەیان لە هەڵبژاردنی عێراق راگەیاندووە

29-07-2021
سەرباز سیامەند
بڕیارە رۆژی 10ی تشرینی یەکەمی 2021 هەڵبژاردنی پێشوەخت لە عیراق بەڕێوەبچێت
بڕیارە رۆژی 10ی تشرینی یەکەمی 2021 هەڵبژاردنی پێشوەخت لە عیراق بەڕێوەبچێت
نیشانەکردن هەڵبژاردنی پێشوەخت
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

زیاتر لە 25 حیزب و هاوپەیمانی رایانگەیاندووە لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق دەکشێنەوە. دیارترینیان رەوتی سەدرە کە لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی سائیرووندایە، کە هاوپەیمانییەکە خاوەنی 54 کورسی و هاوپەیمانیی وەتەنیەی ئەیاد عەلاوی 21 کورسییە و ساڵح موتڵه‌گ سه‌رۆكی به‌ره‌ی دیالۆگی نیشتمانیش، كشانه‌وه‌ی خۆی راگەیاندووە.
 
جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن بە رووداوی گوت، "هەڵبژاردنەکە لە کاتی خۆی و لە 10ی ئۆکتۆبەر بەڕێوەدەچێت. ماوەی کشانەوەش لە هەڵبژاردنەکە لە 20ی حوزەیرانەوە کۆتاییهاتووە، پابەندین بە ئامادەکارییەکانەوە بۆ هەڵبژاردنەکە".
 
سەرەڕای کشانەوەی رەوتی سەدر و هاوپەیمانیی وەتەنییە و بەرەی دیالۆگ، بەڵام حیزبەکانی دیکە لە ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردن بەردەوامن، بەرپرسێکی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت، ناکرێت چارەنووسی وڵاتێک بکرێتە قوربانی خاتری حیزبێک یان سەرکردەیەک کە گۆڕەپانەکە جێدەهێڵێت.
 
کارزان گەردی، ئەندامی ژووری هەڵبژاردنی بزووتنەوەی گۆڕان، بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت "لەڕووی یاساییەوە کە دەرگای کشانەوە لە پرۆسەی هەڵبژاردن داخراوە، کۆمیسیۆن پابەندە بە جێبەجێکردنی لایەنی هونەری".
 
لە دیوە سیاسییەکەش کشانەوەی لایەنەکان کاریگەریی راستەوخۆی لەسەر هەڵبژاردنەکە دەبێت. رووداوێكی ئەمنی و سیاسی و خزمەتگوزاری دەتوانێت دواخستن یان بەڕێوەچوونی پرۆسەکە یەکلایی بکاتەوە.
 
بەپێی دوایین ئاماری کۆمیسیۆن، 276 حیزب و 44 هاوپەیمانی لە پرۆسەی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق لە 10ی ئۆکتۆبەری 2021 بەشدارن، زیاتر لە 24 ملیۆن کەس لە 83 بازنەی هەڵبژاردنەوە 329 بەربژێری پەرلەمان هەڵدەبژێرن، کە نۆ کورسییان بۆ پێكهاتەکانە.
 
کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە ناوەڕاستی مانگی تەممووزی 2021 تیروپشکی دیاریکردنی ژمارەی بەربژێرەکانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق کرد و رایگەیاند، "ئەنجوومەنی کۆمیسیارانی کۆمیسیۆن سێ هەزار و 244 بەربژێری بۆ بەشداریکردن لەو هەڵبژاردنە پەسندکرد".
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

یوسف گەنناوی، پارێزگاری نەجەف

پارێزگاری نەجەف: دیداری هەولێر-نەجەف لە دۆخێکی هەستیاردا بەڕێوەدەچێت

یوسف گەنناوی، پارێزگاری نەجەف رایدەگەیێنێت، دیداری نەجەف-هەولێر "دیدارێکی زۆر گرنگە و لە دۆخێکی هەستیاردا بەڕێوەدەچێت" کە عێراق و ناوچەکە پێیدا تێدەپەڕن.