فوئاد مەعسووم بەرەو شەرەم ئەلشێخ بەڕێکەوت

27-03-2015
سەهین موفتی
نیشانەکردن فوئاد مەعسووم شەرەم ئەلشێخ
A+ A-

رووداو- بەغدا

فوئاد مەعسووم، سەرۆککۆماری عێراق بەمەبەستی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی لووتکەی کۆمکاری وڵاتانی عەرەبی، لە بەغداوە بەرەو شەرەم ئەلشێخ بەڕێکەوت.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداو رایگەیاند، كەمێك پێش ئێستا سەرۆککۆمار لەرێگەی فڕۆکەیەکی  تایبەت بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی لووتکەی کۆمکاری وڵاتانی عەرەبی بەڕێکەوت.

پەیامنێری رووداو راشیگەیاند، بەپێی ئەجێندای سەردانەکەی سەرۆکكۆمار، ئەمڕۆ تەنها چاوی بە عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆککۆمار ی میسڕ دەکەوێت و هیچ کۆبوونەوەو دیدارێکی دیکەی نابێت.

پێشتر سکرتێری رۆژنامەوانی سەرۆککۆماری عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاندبوو: "دوای چەند کاژێرێکی دیکە فوئاد مەعسووم سەرۆککۆماری عێراق بە سەرۆکایەتی شاندێک بۆ بەشداریکردن لە 26ەمین کۆبوونەوەی لووتکەی عەرەبی کە بڕیارە سبەینێ شەممە لە هاوینەهاواری شەرەم شێخ بەڕێوەبچێت، بەرەو میسر بەڕێدەکەوێ".

کۆبوونەوەکەی شەرەم شێخ ماوەی دوو رۆژ بەردەوامدەبێت و چەندین سەرۆککۆمار و پاشاو سەرکردەی عەرەب و نوێنەرەکانیان بەشداری تێدادەکەن.

کۆمکاری وڵاتانی عەرەبی لەساڵی 1945 لەلایەن حەوت وڵاتی عەرەبییەوە دروستبوو، دواتر ژمارەی ئەندامانی زیادیکرد و ئێستا 22 وڵاتی عەرەبی لەو کۆمکارەدا ئەندامن.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە