وەزیری دارایی عێراق: لە بەرژەوەندی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بڕیارمان داوە

26-02-2024
نیشانەکردن مووچەی فەرمانبەران
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

لە کۆبوونەوەی لەگەڵ لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق بە پەرلەمانتارانی لایەنە کوردییەکانی رایگەیاند، "ئێمە لە بەرژەوەندی ئێوە بڕیارمان داوە، دەبێت ئێوەش هاوکاریمان بکەن." 
 
بەگوێرەی زانیارییەکانی هەڵکەوت عەزیز، پەیامنێری رووداو لە بەغدا، "کۆبوونەوەکە تەنیا بۆ گفتوگۆکردنە لەبارەی ناردنی 618 ملیار دینارەکە، لە کۆبوونەوەکەدا بڕیارێکی یەکلاکەرەوە نادرێت."
 
هەڵکەوت عەزیز، پەیامنێری رووداو لە بەغدا لە شوێنی کۆبوونەوەکەوە هەروەها گوتی، "پرسەکانی هەمواری یاسای بودجە، لابردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، ناردنی بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان تەوەرێکی دیکە کۆبوونەوەکەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراقن لەگەڵ تەیف سامی."
 
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە میدیای فەرمیی عێراق بڵاوکراوەتەوە، "وەزیری دارایی عێراق بە لیژنەی دارایی پەرلەمانی گوتووە کە هەموو فەرمانبەرێک دەبێت هەژماری هەبێت لە بانکە فیدراڵییەکان و لەو رێگەیەوە مووچە وەربگرن." 
 
سۆران عومەر، پەرلەمانتاری عێراق لە فراکسیۆنی کۆمەڵ کە بەشداربوو لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی لیژنەی دارایی و وەزیری دارایی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "وەزیری دارایی گوتی، دەبێت هەموو فەرمانبەرێکی هەرێمی کوردستان هەژماری بانکی بۆ جێگیربکرێت و لەڕێگەیەوە مووچە وەربگرن، تەنیا مانگی شوبات بە لیست مووچە دابەشدەکەین، لە مانگی داهاتووەوە ئیدی دەبێت لەڕێگەی هەژمارەوە بێت." 
 
سۆران عومەر دەڵێت، بە وەزیری دارایی گوتووە کە لە مانگێکدا هەرێمی کوردستان ناتوانێت بۆ زیاتر لە ملیۆنێک مووچەخۆر هەژمار دروست بکات بەڵام، ئەو وەزیرە گوتوویەتی، "من ئەوە نازانم، مووچەی مانگی ئادار لەڕێگەی هەژماری بانکییەوە دابەشدەکەین." 
 
ئەمانەش لەدوای بڕیارەکەی دادگەى باڵاى فیدراڵى عێراق دێن، کە لە 22ـی شوبات دەریکرد، بۆ ناردنى مووچەى مووچەخۆرانى هەرێمى کوردستان، بەپێی بڕیارەکە دەبێت هەژماری بانکی لە بانکە باوەڕپێکراوەکان جێگیر بکرێت، لەو رێگەیەشەوە وەزارەتى دارایی حکومەتى فیدراڵى مووچەکانیان بۆ خەرج دەکات.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

تیمەکانی سەرژمێری لە سنووری هەولێر؛ وێنە: رووداو

پلاندانانی عێراق بۆ رووداو: لە دوو رۆژدا ئەنجامی بەرایی سەرژمێری رادەگەیێنرێت

وەزارەتی پلاندانانی عێراق دەڵێت، پرۆسەی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان لە هەرێمی کوردستان بە باشی بەڕێودەچێت و 65٪ بۆ 70٪ی پرۆسەکە تەواوبووە. "لە دوو رۆژدا ئەنجامی بەرایی سەرژمێریی رادەگەیێنرێت." بەپێی گوتەی گوتەبێژی وەزارەتەکە.