رووداو-بەغدا
سەركردەی رەوتی سەدر نیگەرانیی خۆی لەبارەی رەوشی تەندرووستی سەرۆك كۆماری عێراق دەردەبڕێت و داوادەكات شاندێك سەردانی
بكەن و راستیی باری تەندرووستی ئاشكرا بكەن.
لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست (رووداو) كەوتووە، موقتەدا سەدر، سەركردەی رەوتی
سەدر نیگەرانی خۆی لە رەوشی تەندروستی تاڵەبانی و رەوشی داهاتووی عێراق رادەگەیەنێت و داوا دەكات "كەسایەتی و سەرۆك هۆزەكانی عێراق شاندێك پێكبێنن بۆ سەردانیكردنی تاڵەبانی و ئاشكراكردنی راستییەكان لەبارەی تەندروستیەوە بۆ گەلی عێراق".
جەلال تاڵەبانی، سەرۆك كۆماری عێراق لە ١٧ی كانوونی یەكەمی ساڵی رابردووە بەهۆی جەڵتەی مێشكەوە لە یەكێك لە نەخۆشخانەكانی ئەڵمانیا چارەسەر وەردەگرێ.
لای خۆشیەوە نەجمەدین كەریم، پزیشكی رێپێدراو بۆ قسەكردن لەبارەی تەندرووستی تاڵەبانییەوە بەردەوام رایدەگەیەنێت كە رۆژبەڕۆژ تەندرووستی تاڵەبانی روو لە باشبوونەو لە دوایین لێدوانیشیدا ئاماژەی بەوە داوە، كە گەڕانەوەی سەرۆك كۆمار بۆ هەرێمی كوردستان تەنیا لەسەر بڕیاری تیمە پزیشكییەكە وەستاوە.

.jpeg&w=3840&q=75)
