رووداو دیجیتاڵ
وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەڵێت، پۆلیسی کۆمەڵگەیی پارێزگای ئەنبار کچێکی رزگار کردووە، کە لەلایەن براکانیەوە رووبەڕووی تووندوتیژی دەکرایەوە.
لە راگەیێندراوێکدا وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئاماژە بەوە دەکات، ئەو کچە داوای هاریکاری و بەهاناوەچوونی کردبوو، ئەوەش بەهۆی ئەو تووندوتیژییە دەروونی و جەستەییەی لەلایەن براکانیەوە رووبەڕووی دەکرایەوە، یەکێک لە جۆرەکانی تووندوتیژییە جەستەییەکەش ئەوە بوو کە بە زنجیر دەبەسترایەوە.
پۆلیسی کۆمەڵگەیی پارێزگای ئەنبار تیمێکی بۆ رزگارکردنی ئەو کچە پێکهێناوە و دوای وەرگرتنی رەزامەندیی لایەنی پەیوەندیدار و دۆزینەوەی شوێنەکەی، کچەکە رزگار کراوە و رێکاری یاسایی بەرامبەر براکانی گیراوەتەبەر.
بەپێی وەزارەتی ناوخۆی عێراق، چاودێری بۆ دۆخی تەندروستی و کۆمەڵایەتیی کچەکە لە نزیکەوە دەکرێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ