رووداو دیجیتاڵ
کاپتنێکی دەریاوانی سووریا لەسەر کەشتییەک لە نزیک ئاوی هەرێمیی عێراق گیان لەدەستدەدات و تەرمەکەی دەهێنرێتە دەبرێت.
عەقید عەزیز هاشم، بەڕێوەبەری پەیوەندیییەکان و راگەیاندنی پۆلیسی پارێزگای بەسرە، دووشەممە، 23-12-2024، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، کاپتنێکی دەریاوانی بە رەچەڵەک سووریایی کە لەسەر کەشتییەکی ئەفریقی بووە، لە نزیک ئاوی هەرێمیی عێراق کۆچی دواییکردووە.
بەگوتەی بەڕێوەبەری پەیوەندیییەکان و راگەیاندنی پۆلیسی بەسرە، "هۆکاری مردنەکەی قەزا و قەدەرە، تەرمەکەی بۆ دادپزیشکی گواستراوەتەوە، بە مەبەستی بە دۆکیومێنتکردن و دڵنیابوون لە رووداوەکە".
بەڕێوەبەری پەیوەندیییەکان و راگەیاندنی پۆلیسی بەسرە دەڵێت، هەوڵی زۆردراوە لەسەر کەشتییە رزگاربکرێت، بەڵام بێسوود بووە. دوای چوار کاژێر لە مردنەکەی، تەرمەکەی گواستراوەتەوە بەندەری ئوم قەسر لە پارێزگای بەسرە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ