رووداو دیجیتاڵ
رۆژی شەممەی رابردوو باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا بە مووشەک کرایە ئامانج، سەرۆکی ئەمریکاش لە تویتێکدا دەڵێت، مووشەکەکان لەلایەن ئێرانەوە هاوێژراون و هەر ئەمریکییەکیش لە عێراق بکوژرێت تۆڵە لە ئێران دەکەنەوە.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە تویتێکدا لەبارەی هێرشەکەوە ئاماژەی بەوە کردووە، "رۆژی شەممە باڵیۆزخانەکەمان لە بەغدا بە چەند مووشەکێک کرایە ئامانج، سێ لەو مووشەکانەش بەرپەرچدرانەوە". ترەمپ دەشڵێت، مووشەکەکان لەلایەن ئێرانەوە هاوێژراون.
لە تویتەکەی ترەمپدا ئەوەشهاتووە، کە دەنگۆی هێرشی دیکە بۆسەر ئەمریکییەکان لە عێراق هەیە. بۆیە داوا لە ئێران دەکات، دووجار بیر بکەنەوە. سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، "ئامۆژگارییەکی دۆستانەی" بۆ ئێران هەیە و "ئەگەر هەر ئەمریکییەک بکوژرێت، من ئێران بە بەرپرسیار دادەنەم".
لە کاتی هێرشە مووشەکییەکەی رۆژی شەممە 20-12-2020 هەڵکەوت عەزیز پەیامنێری رووداو ڤیدیۆی هێرشەکەی تۆمارکرد. شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراقیش رایگەیاند، "ئێوارەی ئەمڕۆ گرووپێکی لە یاسا دەرچوو ژمارەیەک مووشەکیان ئاراستەی ناوچەی سەوزی بەغدا کرد، وا دەردەکەوێت ئەو شوێنەی مووشەکەکانی لێوە ئاراستەکراوە کامپی ئەلڕەشید-ە"، ئاماژەی بەوەش کردبوو کە بەهۆی هێرشەکەوە زیانی ماددی کەوتووەتەوە و هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
...Some friendly health advice to Iran: If one American is killed, I will hold Iran responsible. Think it over.
— Donald J. Trump (@realDonaldTrump) December 23, 2020
هۆشدارییەکەی ترەمپ بۆ ئێران لەکاتێکدایە، رۆژی چوارشەممە 23-12-2020 بەرپرسانی باڵای ئەمنیی ئەمریکا لە کۆشکی سپی کۆبوونەوە و لەسەر هەندێک بژارە بۆ رێگەگرتن و وەڵامدانەوەی هەر هێرشێک بۆسەر ئامانجەکانی ئەمریکا لە عێراق رێککەوتن.
دوو بەرپرسی ئاگادار لە دۆخەکە بە میدیای ئەمریکییان راگەیاندووە، واشنتن چاو بەو بژارەیە دەخشێنێتەوە کە باڵیۆزخانەی خۆی لە بەغدا دابخات، ئەمە یەکێکە لەو چەند بژارەیەی کە بەرپرسانی ئەمریکی خستوویانەتە بەردەم ترەمپ بۆ وەڵامدانەوەی هێرشەکانی ئێران و گرووپە شیعییەکانی سەر بە وڵاتەکە.
دوو بەرپرسی ئاگادار لە دۆخەکە بە میدیای ئەمریکییان راگەیاندووە، واشنتن چاو بەو بژارەیە دەخشێنێتەوە کە باڵیۆزخانەی خۆی لە بەغدا دابخات، ئەمە یەکێکە لەو چەند بژارەیەی کە بەرپرسانی ئەمریکی خستوویانەتە بەردەم ترەمپ بۆ وەڵامدانەوەی هێرشەکانی ئێران و گرووپە شیعییەکانی سەر بە وڵاتەکە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ