زیاتر لە 78 ملیۆن هەژماری تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە چلەی ئیمام حوسێندا چالاک بوون

23-08-2024
مالیک محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق دەڵێت، تەنیا لە 10 رۆژدا هەزاران تێرابایت داتا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەکارهێندراوە.
 
ئەمڕۆ هەینی، 23ـی ئابی 2024، دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق لە راگەیێندراوێکدا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی لە رۆژانی ئامادەکاری بۆ رێورەسمی چلەی ئیمام حوسێن بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لە رۆژی 9ـی ئاب تاوەکو 21ـی ئاب، زیاتر لە 78 ملیۆن هەژماری تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیان لە رێوڕەسمەکانی چلەی ئیمام حوسێندا چالاک بوون.
 
ژمارەی بەکارهێنەرانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بەم جۆرە بووە:
 
- وەتسئەپ؛ 23 ملیۆن و 785 هەزار و 352 بەکارهێنەر
- فەیسبووک؛ 15 ملیۆن و 430 هەزار و 333 بەکارهێنەر
- ئینستاگرام؛ 10 ملیۆن و 750 هەزار و 232 بەکارهێنەر
- یوتیووب؛ 11 ملیۆن و 112 هەزار و 647 بەکارهێنەر
- تیکتۆک؛ 9 ملیۆن و 279 هەزار و 433 بەکارهێنەر
- تەلەگرام؛ 7 ملیۆن و 750 هەزار و 961 بەکارهێنەر
 
قەبارەی داتای بەکارهاتوو بەم جۆرە بووە:
- تەلەگرام؛ 3234 تێرابایت
- تیکتۆک؛ 2437 تێرابایت
- فەیسبووک؛ 2554 تێرابایت
- یوتیووب؛ 1435 تێرابایت
- ئینستاگرام؛ 1423 تێرابایت
- واتسئاپ؛ 610 تێرابایت
 
25ى ئاب یادى چلەى ئیمام حوسێن، سێیەم ئیمامى شیعەکانە و زیارەتکاران سەردانى شارى کەربەلا دەکەن کە مەزارگەى ئەو ئیمامەى لێیە، هەندێک لە زیارەتکاران سەردانى سامەڕا و کازمییە و مەزارى ئیمام عەلى-یش لە نەجەف دەکەن.
 
بەگوێرەى نوێترین ئامار کە دەستەى دەروازە سنوورییەکانى عێراق لە 23ى ئاب بڵاویکردووەتەوە، ژمارەى زیارەتکارانى بیانى کە سەردانى عێراقیان کردووە، گەیشتووەتە سێ ملیۆن و 133 هەزار و 432 کەس.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کێڵگەیەکی نەوت لە عێراق.

وەزارەتی نەوتی عێراق: لە مانگی 11 نزیکەی 99 ملیۆن بەرمیل نەوت هەناردە کراوە

وەزارەتی نەوتی عێراق، ئاماری ناردنە دەرەوەی نەوتی بۆ مانگی تشرینی دووەمی ئەم ساڵ راگەیاند. بەپێی ئاماری کۆمپانیای بازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ)، کۆی گشتیی ناردنە دەرەوەی نەوتی خاو گەیشتە 98 ملیۆن و 869 هەزار و 824 بەرمیل.