رووداو دیجیتاڵ
پەیامنێری رووداو رایگەیاند، جارێکی دیکە باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا هێرشی مووشەکیی کرایەسەر، بەڵام لەڕێگەی سیستەمی دژە مووشەکەوە وەڵامی هێرشەکە دراوەتەوە.
هەڵکەوت عەزیز، پەیامنێری رووداو لە بەغدا ساتی هێرشە مووشەکییەکەی تۆمارکردووە و ئاماژەی بەوە کردووە، پێدەچێت پێشتر لەبارەی هێرشە مووشەکییەکانەوە ئاگاداری درابێت، چونکە هێزێکی زۆر لە ناوچەی سەوز بڵاوەیان پێ کراوە.
بەپێی زانیارییەکان، یەکێک لەو مووشەکانەی ئاراستەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا کراوە کەوتووەتە سەر باڵەخانەیەک لە کۆمەڵگەی قادسیە کە خێزانێکی تورکمانی تێدا نیشتەجێ بوون. هەروەها سێ مووشەک لەنزیک باڵیۆزخانەی ئەمریکا کەوتوونەتەوە و مووشەکێکیش لە گەڕەکی جادریە.
شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق لە راگەیێندراوێکدا لەبارەی هێرشە مووشەکییەکە رایگەیاندووە، "ئێوارەی ئەمڕۆ گرووپێکی لە یاسا دەرچوو ژمارەیەک مووشەکیان ئاراستەی ناوچەی سەوزی بەغدا کرد، وا دەردەکەوێت ئەو شوێنەی مووشەکەکانی لێوە ئاراستەکراوە کامپی ئەلڕەشید-ە"، ئاماژەی بەوەش کردووە کە بەهۆی هێرشەکەوە زیانی ماددی کەوتووەتەوە و هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
بەپێی راگەیێندراوی شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق، هەشت مووشەک لەنێو کۆمەڵگەی نیشتەجێبوونی باڵەخانەکانی نیشتەجێبوونی قادسییە کەوتوونەتەخوارەوە، کە بەم شێوەیە بوون:
مووشەکی یەکەم لە شوقەی ژمارە 6، نهۆمی یەکەم لە باڵەخانەی ژمارە 1 کەوتەخوارەوە.
مووشەکی دووەم لە باڵەخانەی ژمارە 3، نهۆمی یەکەم لە باڵەخانەی ژمارە 1 کەوتەخوارەوە.
مووشەکی سێیەم لە هەمان باڵەخانە و نهۆمی حەوتەم کەوتووەتەخوارەوە.
مووشەکی چوارەمە لەبەردەم باڵەخانەی ژمارە 26 کەوتەخوارەوە.
مووشەکی پێنجەم لە بەرامبەر باڵەخانەی ژمارە 18 کەوتەخوارەوە.
مووشەکی شەشەم لەبەردەم باڵەخانەی ژمارە 14 و نزیک بازاڕی ناوخۆیی کەوتەخوارەوە.
مووشەکی حەوتەم لە یەکێک لە دەریاچەکان کەوتەخوارەوە.
هەرچی مووشەکی هەشتەمە لە نزیک یەکێک لە بازگەکان کەوتەخوارەوە، کە بەهۆیەوە سەربازێکی عێراقی برینداربووە.
جگە لە بەرکەوتنی زیانی ماددی بە ژمارەیەک ماڵ و باڵەخانە، زیان بە 14 ئۆتۆمبێلی مەدەنی و موەلیدەی کارەبایی و کەرەڤانەش کەوتوون.

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا هێرشە مووشەکییەکەی پشتڕاستکردووەتەوە و دەڵێت، هیچ زیانێکی گیانی و ماددی لە باڵیۆزخانەکە نەکەوتووەتەوە. هاوکات ئاماژەی بەوەش کردووە، راپۆرتیان پێگەیشتووە لەبارەی کەوتنەوەی زیان لە شوێنەکانی نیشتەجێبوون لە نزیک باڵیۆزخانەکە و لەوانەیە چەند هاووڵاتییەکی مەدەنی بەهۆی هێرشەکانەوە برینداربووبن.
باڵیۆزخانەی ئەمریکا باسی لەوە کردووە، چەندین جار ئەوەیان گوتووە کە ئەم جۆرە هێرشانە بۆسەر بنکە دیپلۆماسییەکان پێشێلکاریی یاسای نێودەوڵەتی و هێرشی راستەوخۆن بۆسەر سەروەریی حکومەتی عێراق، داواش لە هەموو لایەنە سیاسییەکانی عێراق و سەرکردەکان لە حکومەت دەکات هەنگاو بگرنەبەر بۆ رێگری لەو هێرشانە و ئەوانەی بەرپرسیارن بەسزا بگەیێنن.

بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست پەیامنێری رووداو کەوتوون، دەوروبەری کاژێر 11:00ی ئەمشەو لەنزیک ناوچەی سەوز تەقینەوەیەکی بەهێز روویداوە.
پەیامنێری رووداو لە بەغدا ئاماژەی بەوە کرد، بەهۆی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار لەبەرامبەر دیناری عێراقی، دۆخی بەغدا شڵەژاوە و بڕیارە سبەینێش خۆپێشاندانی فراوان ئەنجامبدرێت؛ هاوکات ئاماژەی بەوەش کرد کە داوادەکرێت وەزیری دارایی دەستلەکاربکێشێتەوە.
تاوەکو ئێستا هیچ گرووپ و لایەنێک بەرپرسیارێتیی خۆی لە هێرشەکە رانەگەیاندووە.
موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر لە راگەیێندراوێکدا داوا لە حکومەتی عێراق دەکات باری نائاسایی لە بەغدا رابگەیێنێت و تەنیا سوپا بەکاربهێنێت بۆ پاراستنی خەڵکی مەدەنی و نێردە دیپلۆماسییەکان.
موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر دەڵێت، ئەو ئامادەیە "هەماهەنگیی تەواوی ئەمنی" بکات بۆ جێبەجێکردنی باری نائاسایی.
پێشتر پەرلەمانی عێراق بڕیاری دابوو، کە هێزەکانی ئەمریکا و هێزە بیانییەکان لە عێراق دەربکرێن، بەڵام سەدر دەڵێت، ئەرکی پەرلەمانە دانوستاندن لەگەڵ باڵیۆزخانەی ئەمریکا بکات "بۆ سنووردارکردنی داگیرکاریی ئەمریکا و دەستتێوەردانی لە کاروباری عێراق".

بەهۆی هێرشە مووشەکییەکەی ئەمشەوی #بەغدا، زیانی ماددی کەوتەوە و شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراقیش دەڵێت، زیانی گیانی نەبووە
— Rudaw (@Rudawkurdish) December 20, 2020
وێنەکان: تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان pic.twitter.com/p0MDKGsita
ـ
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ