رووداو دیجیتاڵ
پارێزگاری نەینەوا، بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە، سبەی کردە پشووی فەرمی.
ئەمڕۆ (چوارشەممە، 19ـی ئاداری 2025) عەبدولقادر دەخیل، پارێزگاری نەینەوا لە پلاتفۆرمی فەیسبووکدا نووسیویەتی، سبەی (پێنجشەممە) بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە لە پارێزگای نەینەوا پشووی فەرمی دەبێت.
هەر ئەمڕۆ پارێزگاری کەرکووک رایگەیاند، سبەی بە بۆنەی جەژنی نەورۆزەوە لە فەرمانگەکانی پارێزگاکە پشووی فەرمییە.
نەورۆز جەژنێکی کۆنە کە لەلایەن زۆر نەتەوە و گەلی جۆراوجۆرەوە وەک کورد، فارس، ئەفغان و ئوزبەک بە شێوەی جۆربەجۆر یادی دەکرێتەوە.
لە ئێوارەی رۆژی 20ـی ئادار لە ناوچە جیاجیاکاندا ئاگر دەکرێتەوە و لە رۆژی دواتر خەڵکی روو لە سەیرانگەکان دەکەن.
بەپێی رۆژژمێری حکومەتی هەرێمی کوردستانیش رۆژانی 21 تاوەکو 23ـی ئادار بەبۆنەی نەورۆزەوە پشووی فەرمی دەبێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ