رووداو دیجیتاڵ
لە دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، وێستگە و ناوەندی دەنگدان لە هەشت پارێزگای عێراق کراونەتەوە، لە ئامارەکەی کۆمیسیۆندا هاتووە، کە بە کۆی گشتیی دوو هەزار و 552 کارمەندی ئەمنیی دەنگیان داوە.
بەگوێرەی ئاماری کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق کە وێنەیەکی بە دەست تۆڕی میدیایی رووداو گەیشتووە، تاوەکو نیوەڕۆی ئەمڕۆ؛ 150 هەزار و 545 کارمەندی ئەمنیی بەشداریان لە پڕۆسەی هەڵبژاردندا کردووە و دەنگیان داوە.
زۆرترین رێژەی نەخوێندنەوەی پەنجەمۆر یان کارتی بایۆمەتری لە ناوچەی کەرخی بەغدا بووە، کە 19 دەنگدەر بەهۆی بوونی کێشە لە پەنجەمۆر و کارتەکانیان نەیانتوانیوە دەنگ بدەن و کەمترین بەشداریش لە پارێزگای واست بووە.
ئامارەکەی کۆمیسیۆن بۆ دەنگدان لە پارێزگاکانی عێراق بەم شێوەیە:
نەینەوا:
1038 مافی دەنگدان
307 دەنگدان
4 کێشە لە پەنجەمۆر و کارت
رێژەی دەنگدان 30٪
کەرکووک:
448 مافی دەنگدان
208 دەنگدان
2 کێشە لە پەنجەمۆر و کارت
رێژەی دەنگدان 43٪
دیالە:
266 مافی دەنگدان
148 دەنگدان
یەک کێشە لە پەنجەمۆر و کارت
رێژەی دەنگدان ٪56
ئەنبار:
196 مافی دەنگدان
13 دەنگدان
رێژەی دەنگدان ٪7
بەغدا – کەرخ
2414 مافی دەنگدان
1628 دەنگدان
19 کێشە لە پەنجەمۆر و کارت
رێژەی دەنگدان ٪67
بەغدا – رەسافە
433 مافی دەنگدان
248 دەنگدەر
5 حاڵەتی کێشە لە پەنجەمۆر و کارت
٪57 رێژەی بەشداری
واست
191 مافی دەنگدان
6 دەنگدان
رێژەی دەنگدان ٪3
سەلاحەدین:
574 مافی دەنگدان
270 دەنگدان
2 کێشە لە پەنجەمۆر و کارت
رێژەی دەنگدان ٪47
کاژێر 07:00ـی ئەمڕۆ دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەستیپێکرد و بڕیارە تاوەکو کاژێر 18:00 بەردەوام بێت.
بەگوێرەی ئامارەکانی کۆمیسیۆن، 215 هەزار و 960 کەس مافی دەنگدانیان هەیە. لە پارێزگای دهۆک (40 هەزار و 956 دەنگدەر) لە 30 بنکە دەنگ دەدەن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ