بۆ یەکەم جار لە عێراق گازی ئەمۆنیای شین وەکو سووتەمەنی بەکاردەهێنرێت

15 کاژێر له‌مه‌وپێش
مالیک محەممەد
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

عێراق دەیەوێت لە رێگەی گازی ئەمۆنیای شین (کەم کاربۆن)، کۆتایی بە پیسکردنی ژینگە بهێنێت. گوتەبێژی دەستەی نیشتمانی بۆ وەبەرهێنان دەڵێت: یەکەم پڕۆژەی بەرهەمهێنان لە بەسرە دەکەینەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، 18ـی ئابی 2024، حەنان جاسم، گوتەبێژی دەستەی نیشتمانیی بۆ وەبەرهێنان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "پڕۆژەی بەرهەمهێنانی گازی ئەمۆنیای شین، یەکێکە لە گرنگترین پڕۆژە ستراتیژییەکان بۆ کەمکردنەوەی دەردانی گازەکانی کاربۆن بۆ بەرگە هەوا، چونکە ئەمۆنیای شین دۆستی ژینگەیە و وڵاتان بەرەو بەرهەمهێنانی هەنگاو دەنێن."
 
سەبارەت بە چۆنییەتی کارکردنی ئەو پڕۆژەیە گوتی، "ئەمۆنیای شین لە گازەکانی نایترۆجین و هایدرۆجینی شین پێکدێت، کە لە گازی سرووشتی وەردەگیرێت و لە وێستگەی تایبەتدا گازی دووەم ئۆکسیدی کاربۆنی لێ جیادەکرێتەوە، ئەمەش بە یەکێک لە باشترین بژاردەکانی سووتەمەنی جێگرەوە دادەنرێت."
 
حەنان جاسم دەڵێت، "ئێستا لە جیهاندا کێبڕکێیەکی گەورە بۆ ئەم جۆرە پڕۆژەیە هەیە، ئەمەش لە پێناو کەمکردنەوەی گازە زیانبەخشەکان و پشتبەستنە بە وزەی پاک، دیارترین بەکارهێنانەکانی ئەمۆنیای شین، بەرهەمهێنانی وزەی کارەبا و بەکارهێنانییەتی وەکو وزەی نوێبووەوە، جگە لەوەی کە لە پیشەسازییە جۆراوجۆرەکانی وەک، ئاسن، پەیینی کیمیایی، چیمەنتۆ و سووتەمەنی بۆ ئۆتۆمبێل و مۆلیدەکان سوودی لێوەردەگیرێت."
 
لەبارەی وادەی دەستپێکی پڕۆژەکە، گوتەبێژی دەستەی نیشتمانی بۆ وەبەرهێنان گوتی، "ئامادەکاری تەواو کراوە بۆ دامەزراندنی یەکەم وێستگەی بەرهەمهێنان لە پارێزگای بەسرە، ئەوەش دوای وەرگرتنی رەزامەندی وەزارەتی نەوت بۆ دابینکردنی بڕی گازی پێویست بۆ بەڕێوەبردنی پڕۆژەکە."
 
بە گوێرەی راپۆرتی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی نوێبووەوە (IRENA)، لە وڵاتاندا 85%ی گازی ئەمۆنیا بۆ بەرهەمهێنانی پەیینی نایترۆجینیی دەستکرد بەکاردەهێنرێت. بەڵام ئەمۆنیای شین رێگریی لە دەرچوونی کاربۆن دەکات و ژینگە و بەرگەهەوا لە پیسبوون دەپارێزێت.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

  لێکتێگەیشتنەکە لەلایەن سابت عەباسی، وەزیری ناوخۆی عێراق و یاشار گولەر، وەزیری ناوخۆی تورکیا واژۆکرا، وێنە: AA

رووداو دەقی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی عێراق و تورکیا لەبارەی هاوئاهەنگیی سەربازی و ئەمنی بڵاودەکاتەوە

بەپێی لێکتێگەیشتنەکە، عێراق و تورکیا ناوەندی هاوئاهەنگیی ئەمنی هاوبەش لە بەغدا دادەمەزرێنن، کە سەر بە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان دەبێت و بەهاوبەشی لەنێوان کۆماری عێراق و کۆماری تورکیا بەڕێوەدەبردرێت.