پەرلەمانی عێراق 'دەنگدانی لەسەر پرۆژەیاسای گێڕانەوەی موڵک بۆ خاوەنەکەی دواخست'

6 کاژێر له‌مه‌وپێش
نەهرۆ محەممەد
هۆڵی کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق
هۆڵی کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

لە دانیشتنی ئێوارەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراقدا، دەنگ لەسەر پڕۆژەیاساى گەڕاندنەوەى ئەو موڵکانە بۆ خاوەنەکانیان دواخرا. پەرلەمانتارێکی کورد دەڵێت "بەڵێنمان پێدراوە چوارشەممە، یاخود پێنجشەممەی ئەم هەفتەیە بخرێتە دەنگدانەوە".
 
رۆژی دووشەممە، 16-09-2024 موسەننا ئەمین، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە تۆڕی میدیای رووداوی رایگەیاند، دەنگ لەسەر پڕۆژەیاساى "گەڕاندنەوەى ئەو موڵکانە بۆ خاوەنەکانیان، کە بە چەند بڕیارى ئەنجوومەنى سەرکردایەتیى شۆڕشى هەڵوەشاوە، دەستیان بەسەردا گیراوە، لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمان دواخرا."
 
ئەو نوێنەرەی کورد دەڵێت، پێش دانیشتنی پەرلەمان، کۆبوونەوەیەکی فراوان لایەنەکان لە پەرلەمانی عێراق کرا، لایەنە شیعەکان داوایان کرد، دەنگدان لەسەر پرۆژەکە دوو رۆژی دیکە دوابخرێت، فراکسیۆنە کوردستانییەکان بەیەکەوە بۆ بەدیهێنانی دەنگی لایەنە شیعەکان، بەم پێشنیازە رازی بوون.
 
بە گوتەی موسەننا ئەمین: "بەڵێن بە فراکسیۆنە کوردستانییەکان دراوە لە دانیشتنی رۆژی چوارشەممە، یاخود پێنجشەممەی ئەم هەفتەیە، پرۆژەکە بخرێتە دەنگدانەوە. بەم مەرجە ئێمە رازی بووینە و بەشداری کۆبوونەوەکەی پەرلەمانمان کردووە".
 
ئەوە لەکاتێکدایە پێشتر فراکسیۆنە کوردستانییەکان بڕیاریاندا بوو بەشداری هیچ کۆبوونەوەیەکی پەرلەمان نەکەن تاوەکو "گەڕاندنەوەى ئەو موڵکانە بۆ خاوەنەکانیان، کە بە چەند بڕیارى ئەنجوومەنى سەرکردایەتیى شۆڕشى هەڵوەشاوە، دەستیان بەسەردا گیراوە نەخرێتە دەنگدانەوە."
 
کورد و تورکمان داوای پەسندکردنی پڕۆژەیاسای گەڕاندنەوەی زەوی و خانووی داگیرکراو دەکەن. سوننەکان داوای پەسندکردنی یاسای لێبووردنی گشتی دەکەن، بەشێکی زۆر لە شیعەکان داوای هەموارکردنی یاسای باری کەسی دەکەن.
 
خوێندنەوەی دووەم بۆ هەردوو پرۆژەیاسای هەمواری لێبوردنی گشتیی و هەمواری یاسای باری کەسی لە بەرنامەی کارە و خوێندنەوەی دووەمیان بۆ دەکرێت، موسەننا ئەمین دەڵێت، بیرۆکەیەک هەیە، بە یەک پاکێج هەرسێ پرۆژەیاساکە بخرێتە دەنگدانەوە".
 
هەر لەوبارەوە، سروە محەممەد، جێگری سەرۆکی لیژنەی ژنان و خێزان و منداڵان بە رووداوی گوت، بەهۆی خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژەیاسای هەمواری یاسای باری کەسیی، زۆربەی پەرلەمانتارە ژنەکانی کورد، بایکۆتی دانیشتنی پەرلەمانیان کرد، بەڵام زۆربەی ژنە پەرلەمانتارە عەرەبەکان لە کۆبوونەوەکەدا بەشدارن.
 
بە گشتی لە سنووری پارێزگای کەرکووک ملیۆنێک و 200 هەزار دۆنم زەوی لەنێوان کورد و تورکمان لەگەڵ عەرەبی هاوردە کێشەیان لەسەرە. لە خورماتووش 10 هەزار دۆنم زەوی کێشەیان لەسەرە. 
 
زیاتر لە 130 هەزار دۆنم زەویى هاونیشتمانیانى کورد و تورکمان لە سنووری پارێزگای کەرووک داگیرکراوە و بۆیان نەگەڕێندراوەتەوە. ئەو زەوییانە هێشتا موڵکدارییان یەکلا نەکراوەتەوە، کە لەلایەن عەرەبی هاوردەوە لە سەردەمى دەسەڵاتى بەعس داگیرکراوە.
 
زۆرینەى زەوییە داگیرکراوەکانى کورد و تورکمان لە کەرکووک دەکەونە قەزاى دووبز، قەزاى ناوەندیی کەرکووک، ناحیەکانى سەرگەڕان، پردێ، شوان، تۆپزاوا، لەیلان، داقووق، تازە و بەشیر.
 
زۆرینەى زەویی داگیرکراوی کورد، کە خاوەندارێتیان بە گوێرەى مادەى 140 یەکلایی نەبووەتەوە لە سنوورى قەزاى دووبز، قەزاى ناوەندى کەرکووک، ناحیەکانى سەرگەڕان، پردێ، شوان، تۆپزاوا و داقووقن.
 
زۆرینەى زەویی داگیرکراوی تورکمان لە پارێزگای کەرکووک لە سنوورى ناحیەکانى لەیلان، تازە و بەشیرن.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هەدیل خالید، ڤلۆگەری عێراقی ناسراو بە (ئوم لوول)

وەزارەتی دادی عێراق لەبارەی ژنە ڤلۆگەر (ئوم لوول): خۆی بریندار کردووە و ئەشکەنجە نەدراوە

وەزارەتى دادى عێراق رەتیکردەوە ئوم لوول لە گرتووخانەدا ئەشکەنجە درابێت و دەڵێت، "مۆبایلێکى ئایفۆنى بۆ دزەپێکراوەتە ناو گرتووخانە، لەکاتى لێسەندنەوەیدا شکاندوویەتى و دەستى بریندار کردووە، بۆئەوەى هەرا بنێتەوە."