رووداو دیجیتاڵ
بەهۆى نەگەڕانەوەى ژنێک بۆ لای هاوژینەکەی، چوار کەس لە بەسرە لە هەردوو خێزان کوژران.
رووداوەکە ئەمڕۆ سێشەممە، 16ـى تەممووز لە ناوچەى حەیاتیەى شاری بەسرە روویدا.
عەزیز عەبادى، بەڕێوەبەرى بەشی پەیوەندییەکان و راگەیاندنى پۆلیسى بەسرە بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند، "کێشەکە لەوەوە سەری هەڵدا ژنەکە گەڕاوەتەوە ماڵى باوکى و ئامادە نەبووە بگەڕێتەوە لای هاوژینەکەی. کەسوکاری هاوژینەکەی چوونەتە سەر ماڵەکە و شەڕ لەنێوانیان دروستبووە، سێ کەس لە خێزانی مێردەکە و کەسێک لە خێزانی ژنەکە کوژراون".
بەگوتەی گوتەبێژی پۆلیسی بەسرە، کەسێکی دیکەیس بریندار بووە و بریندارەکە لە خێزانى ژنەکەیە.
عەزیز عەبادى گوتى، "هەردوو خێزان لەیەک هۆزن و تەنانەت ئامۆزاى یەکدین؛ لەسەر ئەو رووداوە سێ کەس لە خێزانى ژنەکە دەستگیر کراون".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ