Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کۆبوونەوەی فەلەستینییەکان لە غەززە بەهۆی راگەیاندنی ئاگربەست

کۆبوونەوەی فەلەستینییەکان لە غەززە بەهۆی راگەیاندنی ئاگربەست

عێراق16-01-2025

عێراق پێشوازی لە ئاگربەستەکەی حەماس و ئیسرائیل دەکات

0:00
0:00
قەبارەی دەق
نەهرۆ محەممەد

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

نەهرۆ محەممەد

رۆژی بڵاوکردنەوە

16-01-2025

بابەتی پەیوەندیدار

عێراق کارەبا لە هەرێمی کوردستان دەکڕێ؛ "ئامانجەکە زیادکردنی کارەبایە لە بەشێک لە پارێزگاکان"
عێراق31-05-2026

عێراق کارەبا لە هەرێمی کوردستان دەکڕێ؛ "ئامانجەکە زیادکردنی کارەبایە لە بەشێک لە پارێزگاکان"

وەزارەتی نەوت بۆ رووداو: قەیرانی بەنزین نییە و رۆژانە 34 ملیۆن لیتر دابەش دەکرێت
عێراق31-05-2026

وەزارەتی نەوت بۆ رووداو: قەیرانی بەنزین نییە و رۆژانە 34 ملیۆن لیتر دابەش دەکرێت

چیرۆکی تراژیدیی خنکانی 7 کەس لە رووباری دیجلە؛ 6یان ئەندامی یەک خێزانن
عێراق31-05-2026

چیرۆکی تراژیدیی خنکانی 7 کەس لە رووباری دیجلە؛ 6یان ئەندامی یەک خێزانن

رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی دەرەوەی عێراق، پێشوازی لە ئاگربەستەکەی نێوان حەماس و ئیسرائیل دەکات و داوا دەکات دەستبەجێ هاوکارییە مرۆییەکان بگەنە غەززە. ستایشی هەوڵەکانی قەتەر، میسر و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەکات لە بەدیهێنانی ئەو رێککەوتنە.
 
وەزارەتی دەرەوەی عێراق، لە راگەیێندراوێکدا کە بەرەبەیانی پێنجشەممە 16-01-2025 بڵاوی کردووەتەوە، پێیوایە ئەو هەواڵانە رەنگدانەوەی گرنگی هاوکاریی نێودەوڵەتییە، بۆ راگرتنی کۆژانەکانی خەڵکی سڤیل و دەستەبەرکردنی سەقامگیریی لە ناوچەکەدا. 
 
وەزارەتەکە بە پێویستی دەزانێت "دەستبەجێ بوار بدرێت هاوکارییە مرۆییەکان بگەنە کەرتی غەززە و پێداویستییە سەرەکییەکانی خەڵکی فەڵەستین دابین بکرێن."
 
وەزارەتی دەرەوەی عێراق، جەخت لە گرنگی چڕکردنەوەی هەوڵە نێودەوڵەتییەکان دەکاتەوە، بۆ ئاوەدانکردنەوەی ناوچە خاپوورکراوەکانی غەززە، بەشێوەیەک خەڵک بگەڕێتەوە ژیانی ئاسایی و گوزەرانی دانیشتوانەکەی "باشتر"بێت.
 
هەروەها جارێکی دیکە هەڵوێستی نەگۆڕی عێراق دووپاتدەکاتەوە، کە پشتیوانی دۆزی فەڵەستین دەکات، بە مافی خەڵکی فەڵەستینیشی دەزانێت بڕیار لە چارەنووسی خۆی بدات.
 
شەوی رابردوو ئیسرائیل و بزووتنەوەی حەماس ئاگربەستیان راگەیاند و  رۆژی 19ـی ئەم مانگە دەکەوێتە واری جێبەجێکردنەوە.
 
لەدوای راگەیاندنی رێککەوتنی ئاگربەستی جەنگی غەززە لەلایەن سەرۆکوەزیرانی قەتەر، رۆژی چوارشەممە 15ـی کانوونی دووەمی 2025، جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا ، لە کۆشکی سپی گوتارێکی لەبارەی ئاگربەستەکە پێشکێشکرد و رایگەیاند، قۆناخی یەکەمی ئاگربەستەکە بۆ ماوەی شەش هەفتە دەبێت و لە قۆناخی سێیەمیشدا دەبێت سەرجەم بارمتەکان بەزیندوو و مردووەکانەوە ئازاد بکرێن. 
 
لە نێوەڕۆكی رێککەوتنەکەدا هاتووە: "ئامانجی هەردوولا نێوەندگیرەکانیش گەیشتن بووە بە رێککەوتنی کۆتایی بۆ جێبەجێکردنی رێککەوتنی 27ـی ئایاری 2024 بۆ ئاڵوگۆڕکردنی بارمتە و زیندانیکراوان لەگەڵ گەڕانەوەی ئارامیی هەمیشەیی کە ئاگربەستی بەردەوام بەدوای خۆیدا بهێنێت. سەرجەم رێکارەکانی قۆناخی یەکەم لە قۆناخی دووەمدا بەردەوام دەبێت، بەوپێیەی گفتوگۆکردن لەبارەی مەرجەکانی جێبەجێکردنی قۆناخی دووەم بەردەوامە، هەروەها گەرەنتیکارانی ئەم رێککەوتنە کاردەکەن بۆ گەرەنتیکردنی بەردەوامیی گفتوگۆکان بۆ گەیشتن بە رێککەوتن."