عەبادی سەردانەکەی بۆ چین هەڵوەشاندەوە

15-08-2015
فەلاح رەحیمی
نیشانەکردن عەبادی چین
A+ A-

رووداو- بەغدا

بڕیاربوو حەیدەر عەبادی رۆژی چوارشەممە سەردانی وڵاتی چین بکات، بەڵام سەردانەکەی هەڵوەشاندەوە.
 

سەرچاوەیەک لە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ئاشکرایکرد"حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق سەردانەکەی بۆ چین، کە بڕیاربوو چوارشەممە ئەنجامیبدات هەڵوەشاندووەتەوە بۆ ئەوەی لیستی دووەمی چاکسازییەکانی رابگەیەنێت".

بڕیاربوو رۆژی پێنجشەممە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کۆببێتەوە و لیستی دووەمی چاکسازییەکانی عەبادی پەسەندبکات، بەڵام بەهۆی ئەوەی لیستی چاکسازییەکان ئامادەنەبوو، لەبەرئەوە کۆبوونەوەکە دواخرا.

سەعد حەدیسی، گوتەبێژی حکومەتی عێراق رایگەیاند " بەشی دوومی چاکسازییەکانی عەبادی بریتی دەبێت لە تێکەڵکردنەوەی کۆمەڵێک وەزارەت و کەمکردنەوەی کۆمەڵێک پۆست و پلەوپایە بۆ چالاکترکردنی حکومەت و نەهێشتنی گەندەڵی و بەهەدەردانی پارە".

مەرجەعی باڵای عێراق دوێنێ هەینی لەڕێگای نوێنەرەکەی خۆیەوە داوای لەعەبادی کرد، کە چاکسازی لە دەسەڵاتی دادوەری عێراقیش ئەنجامبدات.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە