رەشنووسى خشتەى کۆمیسیۆن بۆ هەڵبژاردن؛ بانگەشە 30 رۆژە

15-04-2025
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
 
 
رووداو دیجیتاڵ 

بەگوێرەى رەشنووسى خشتەى کۆمیسیۆن بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمانى عێراق، بانگەشەکە 30 رۆژ دەبێت و ئامێرەکانى دەنگدان دەبرێنە کۆریاى باشوور بۆ چاککردنەوەیان. تاوەکو 7ى ئاب لیستى بەربژێران ئامادە دەبێت. هەروەها بەر لە هەڵبژاردن سێ دەنگدانى ئەزموونى دەکرێت.
 
ئەو خشتەیە رەشنووسە و دەست رووداو کەوتووە، کە بڕیارە ئەنجوومەنى کۆمسیاران بە دەنگدان پەسندی بکات یان رەتیبکاتەوە.
 
سەرچاوەیەکى بەرپرس لە کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى ھەڵبژاردنەکان بە رووداوى گوت: "ئەگەر هەیە گۆڕانکارى لە رەشنووسی خشتەکەدا بکرێت".
  
خشتەکە لە 240 بڕگە پێکهاتووە و ئامادەکاریی کۆمیسیۆنە بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمانى عێراق، کە بڕیارە لە 11تشرینى دووەمی ئەم ساڵ بکرێت.
 
ئامێرەکان دەبرێنەوە کۆریاى باشوور 
 
بەگوێرەى خشتەکە، تاوەکو 24ى ئادار ئامێرەکانى دەنگدان دەبرێنە بەندەرەکانى عێراق بۆ ئەوەی بگوازرێنەوە کۆریاى باشوور، بە مەبەستى چاککردنەوەیان لەلایەن کۆمپانیاى دروستکارى ئەو ئامێرانە. 
 
دەبێت تاوەکو 25ى ئەیلوولى 2025 ئەو ئامێرانەى دەنگدان لە رێگەی فڕۆکەخانەکان یان بەندەرەکانەوە بگەڕێنرێنەوە عێراق. 
 
نوێکردنەوەى تۆمارى دەنگدەران
 
تاوەکو 25ى ئایار دەبێت نوێکردنەوەى تۆمارى دەنگدەران بۆ دەنگدانى گشتى تەواو بێت، کە لە رێگەى نووسینگەکانى کۆمیسیۆن لە پارێزگاکانى عێراق نوێ دەکرێنەوە. 
 
نوێکردنەوەى تۆمارى دەنگدەران بۆ دەنگدانى تایبەت تاوەکو هەشتى ئایار کۆتایی بێت، کە هێزە ئەمنییەکانى ئاوارەکان دەگەڕێتەوە، دەبێت تاوەکو 25ى ئایار زانیارى تایبەت بە ئاوارەکان ئامادە بکرێن.
 
یەکەم  قۆناخى تانە لە تۆمارى دەنگدەران تاوەکو 26ى ئایار دەبێت، 7ى ئاب دیاری کراوە بۆ پەسندکردنى تۆمارى دەنگدەران لەلایەن ئەنجوومەنى کۆمیسیارانەوە. 
 
تاوەکو 12ى ئاب سەرجەم زانیارییەکانى تایبەت بە کارتى نوێى تۆمارى دەنگدەران دەنێردرێت بۆ دەرەوەى عێراق، تاوەکو یەکى تشرینى یەکەم ئەو کارتاتە چاپ دەکرێن و دەگەڕێنرێنەوە بۆ عێراق.
 
مانگى ئادار دوا وادەى پارتى نوێ بووە
 
دوایین وادە بۆ وەرگرتنى داواکارى دامەزراندنى پارتى نوێ، 30 ئادار بووە کە بۆیان هەیە بەشداری لە هەڵبژاردنى پەرلەمان بکەن، بەڵام دوایین وادە بۆ تۆمارکردنى پارت و هاوپەیمانێتى و لیستە سەربەخۆکان 4ى ئایارە، بەڵام پێشاندانى ویستیان بۆ بەشدارى هەڵبژاردن تاوەکو 14ى نیسان بووە.
 
دەبێت تاوەکو 29ى ئایار دەبێت وردبینى لە لیستى پارت و هاپەیمانێتى و لیستە سەربەخۆکان بکرێت و تاوەکو سێى حوزەیران پەسند بکرێت، یەکى تەممووز دیاری کراوە وەک دوا وادە بۆ تیروپشکى ژمارەى هاوپەیمانێتییەکان بۆ هەڵبژاردن. 
 
کاخەزى دەنگدان لە دەرەوە چاپ دەکرێت 
 
تاوەکو 16ى تەممووز نمونەى کاخەزى دەنگدان بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمانى عێراق دروست دەکرێت، کە ناوى لیست و ژمارەى بەربژێرەکانى تێدا دەبێت. رۆژی 31ی تەممووز دەنێردرێت بۆ چاپ. دەبێت  تاوەکو 3ى تشرینى یەکەم لە دەرەوەى عێراق چاپ بکرێت و بگەڕێنرێتەوە بۆ عێراق.
 
بەربژێران تاوەکو 7ى ئاب ئامادە دەبن
 
بەگوێرەى خشتەکە، تاوەکو هەشتى حوزەیران لیستى ناوى بەربژێران بۆ هەڵبژاردن وەردەگیرێت، هەشتى تەممووز وردبینى و لێکۆڵینەوە تەواو دەبێت، تاوەکو 23ى تەممووز دەنێردرێن بۆ لایەنە پەیوەندارەکان بۆ لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان و 28ى تەممووز وەک دوا وادە بۆ گۆڕینى ناوى بەربژێران دیاری کراوە کە مەرجەکانى خۆ بەربژێریکردنیان تێدا نییە. 
 
دەبێت تاوەکو 7ى ئاب لیستى ناوى بەربژێران بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمان لەلایەن ئەنجوومەنى کۆمیسیارانەوە پەسەند بکرێت و 8ى ئاب تیروپشکى ژمارەى لیست و بەربژێران کرابێت.
 
4ى تشرینى دووەم سەرجەم پێداویستییەکانى تایبەت بە هەڵبژاردن دەگوێزرێنەوە بۆ نووسینگەکانى دەنگدان و تاوەکو 12ى تشرینى دووەم دەگەڕێندرێنەوە بۆ نووسینگەى سەرەکى کۆمیسیۆن. 
 
کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکان سێ دەنگدانى ئەزموونى دەکات بۆ دڵنیابوونەوە لە ئامێرەکانى دەنگدان و کارکردن و گواستنەوەى زانیارییەکان کە دواترینیان لە 10ى تشرینى یەکەم دەکرێت.
 
30 رۆژ بانگەشە
 
بە گوێرەى خشتەکە، بانگەشەى هەڵبژاردنى لیست و بەربژێران بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمان لە 10ى تشرینى یەکەم دەستپێدەکات و 8ى تشرینى دووەم دەوەستێت کە 30 رۆژ دەخایێنێت.
 
بانگەشەى هەڵبژاردن لە 9ى تشرینى دووەم کۆتایی دێت کە هاوکاتە لەگەڵ دەستپێکردنى دەنگدانى تایبەت. 
 
 

 

 
     
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کۆبوونەوەی سوودانی و فەرماندەیی هاوپەیمانیی نێودەڵەوڵەتیی دژی داعش

سوودانی: پەیوەندیی ستراتیژیی نێوان عێراق و ئەمریکا گرنگە

سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی لەگەڵ فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش لە عێراق و سووریا، جەختی لە گرنگیی پەیوەندیی ستراتیژیی نێوان عێراق و ئەمریکا کردەوە.