رووداو - بەغدا
کوردانی نیشتەجێی بەغدا گلەییان لە نوێنەرانی کورد لە بەغدا هەیە، بەوەی وەک پێویست بایەخیان پێنەداون. هەرچی لایەن و بەرپرسانی کوردیشە لە بەغدا سەبارەت بە رەخنە و گلەییەکان هاوڕانین.
هەندێک لە بەرپرسان پێیانوایە، ئەوەی لە دەستیان هاتووە بۆ کوردانی نیشتەجێی بەغدا کردوویانە و لەو لایەنەوە کەمتەرخەم نەبوون، بەڵام هەندێک لە بەرپرسانیش هاوڕان و دەچنە پاڵ گلەیی و رەخنەکان و دەڵێن، لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە فەرامۆشکراون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ