عەمار حەکیم: ئەنفال تاوانی سەدەیە

14-04-2024
هێمن بابان رەحیم
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی هاوپەیمانیی هێزەکانی دەوڵەت و سەرۆکی رەوتی حیکمە رایگەیاند، ''36 ساڵی رابردوو نەیتوانیوە شوێنەوار و ئازارەکانی تاوانی ئەنفالمان بیربباتەوە.'' دەشڵێت "ئەنفال وامان لێدەکات زیاتر دەست بە سیستەمی دیموکراسیمانەوە بگرین."
 
عەمار حەکیم، سەرۆکی هاوپەیمانیی هێزەکانی دەوڵەت و سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتمانی لە راگەیندراوێکدا لە ساڵیادی 36 ساڵەی تاوانی ئەنفال دەڵێت "36 ساڵ نەیتوانی شوێنەوار و ئازارەکانی ئەو تاوانەی رژێمی دیکتاتۆریی رووخاو لە دژی گەلە ئاشتیخوازەکەمان لە کوردستانی خۆشەویست کردی، لە ویژدان و یادەوەریمان بسڕێتەوە."
 
هەروەها دەڵێت "رووخاندنی سەدان گوند لەسەر زەوی و زیندەبەچاڵکردنی دانیشتووانەکانیان لە گۆڕی بەکۆمەڵ و دەرکردنی دوو هێندەیان بۆ ناوچەی دوورەدەست، دەخرێتە سەر تۆماری خوێناوی کە زۆر تاوان لەخۆدەگرێت کە گەلەکەمانی لە باکوورەوە بۆ باشوور کردە ئامانج."
 
سەرۆکی هاوپەیمانی هێزەکانی دەوڵەت جەخت دەکاتەوە لەوەی "ئەنفال تاوانی سەدەیە. ئەو تاوانە وامان لێدەکات زیاتر دەست بە سیستەمی دیموکراسیمانەوە بگرین و نەهێڵین سەرلەنوێ بگەڕێینەوە بۆ ئەو لاپەڕە ئازاربەخشە."
 
عەمار حەکیم لە راگەیێندراوەکەیدا سڵاو بۆ شەهیدانی ئەنفال و هەڵەبجە و گۆڕە بەکۆمەڵەکان دەنێرێت و دەڵێت "سڵاو بۆ هەموو شەهیدانی عێراق، بەتایبەت شەهیدانی هێزە چەکدارەکان لە سوپا، پۆلیسی فیدراڵی و حەشدی شەعبی و هۆزەکان و پێشمەرگە."
 
تاوانی ئەنفال بە ھەشت قۆناخی یەک لە دوای یەک لە 22ـی شوباتی 1988 دەستیپێکرد و، تاوەکو 6ـی ئەیلوولی 1988 بەردەوام بوو. قۆناخی سێی ئەنفال کە رۆژی 14-4ـی 1988 بوو، بەهۆی ئەوەی زۆرترین قوربانی هەبوو و گەورەترین کۆمەڵکوژی تێدا کرا، بەراورد بە قۆناخەکانی دیکە، بۆیە ئەو رۆژە بە رۆژی ئەنفال دیاریکراوە.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەروازەی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق

ژن و پیاوێکى بیانى لە عێراق بە لەسێدارەدان و بەندکردنى تاهەتایی سزا دەدرێن

ژنێکى بیانى لەلایەن دادگەیەکى عێراقەوە بە تۆمەتى بازرگانیکردن بە ماددەى هۆشبەر بە لەسێدارەدان سزا درا و پیاوێکى بیانیش بەهەمان تۆمەت سزاى بەندکردنى تاهەتایی درا.