لە فڕۆکەخانەی بەغدا دەست بەسەر 5 قاڵب زێڕدا دەگیرێت

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەڵێت، هەوڵی بەقاچاخ بردنە دەرەوەی 5 قاڵب زێڕیان پووچەڵ کردووەتەوە و ژن و پیاوێک وەکو تۆمەتبار دەستگیر کراون.
 
عەمید میقداد میری، گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق رۆژی چوارشەممە 13-11-2024 بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، دوێنێ لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا دەست بەسەر 5 قاڵبی زێڕدا گیرا.
 
گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق گوتی، زێڕەکە بە ژن و پیاوێک بووە کە شاردبوویانەوە و دەیانویست بیبەنە دەرەوەی وڵات.
 
عەمید میقداد میری رایگەیاند، ژن و پیاوەکە لەلایەن هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایش و پاراستنی فڕۆکەخانەوە دەستگیر کراون و رێکاری یاساییان بەرامبەر دەگیرێتەبەر. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هەڵمەتی چاندنی درەخت لە مووسڵ.

لە مووسڵ بۆ رووبەڕووبوونەوەی گەرما و بەبیابانبوون 50 هەزار دار چێندران

هەڵمەتێکی چاندنی نەمام لە شاری مووسڵی ناوەندی پارێزگای نەینەوا بەڕێوەچوو. بە گوێرەی پلانێکی حکومەت، بۆ بەرەنگاربوونەوەی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما و بە بیابانبوون یەک ملیۆن دار لەو پارێزگایەدا دەچێندرێت.