وەزارەتی بەرگریی عێراق: وەزیری بەرگری دەسەڵاتەکانی لێنەسێندراوەتەوە

13-06-2021
ئاسۆ فیشەگی
نیشانەکردن جومعە عیناد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
وەزارەتی بەرگریی عێراق رایگەیاند ئەو هەواڵانەی، کە باس لە لێسەندنەوەی دەسەڵاتەکانی تایبەت بە پۆستە ئەمنییەکان لە جومعە عیناد، وەزیری بەرگری دەکەن راست نین.
 
وەزارەتی بەرگریی عێراق، لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند: "لە چەند کاژێری رابردوودا چەند ماڵپەڕێک هەواڵێکیان بڵاوکردەوە گوایە مستەفا کازمی، فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان و سەرۆکوەزیرانی عێراق دەسەڵاتەکانی تایبەت بە پۆستە ئەمنییەکانی لە جومعە عیناد، وەزیری بەرگری سەندووەتەوە، بەڵام ئەو هەواڵە راست نییە و بێبنەمایە و تەنیا دەنگۆیەکە، بۆیە سکاڵا لە دژی ئەوانە تۆمار دەکرێت کە بڵاویان کردووەتەوە".
 
بڵاوبوونەوەی دەنگۆی لێسەندنەوەی بەشێک لە دەسەڵاتەکان لە جومعە عیناد، وەزیری بەرگریی عێراق لە کاتێکدایە؛ جومعە عیناد لە کۆتایی ئایاری 2021 دا لە هەڤپەیڤینێکدا بۆ یەکەمجار هۆشداری دایە حەشدی شەعبی و رایگەیاند: "بەشێکی حەشدی شەعبی سوپا تووڕە دەکات، لە کاتێکدا سوپا هێندە توانای هەیە دەتوانێ رووبەڕووی دەوڵەتێک ببێتەوە.. بۆیە هیوادارین ئەمە دوا پێشێلکاری بێت، ئەگەرنا باجەکەی هەرچی بێت قبووڵی ناکەین".
 
ئەو هۆشدارییەی وەزیری بەرگری دوای هەڕەشەکردنی چەند گرووپێکی حەشدی شەعبی هات لە 26ی ئایاری 2021 دا لە حکومەت و مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە ناوچەی سەوز لە بەغدا؛ ئەوەش بەهۆی دەستگیرکردنی قاسم موسڵیح، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی حەشدی شەعبی لە ئەنبار لە رۆژئاوای عێراق بە تۆمەتی تێوەگلان لە تیرۆر، کەچی دوای چەند رۆژێک ئازاد کرا.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق.

سوودانى: مەترسییەکانمان لەسەر عێراق دوورخستنەوە

سەرۆکوەزیرانى عێراق رایگەیاند: حکومەتەکەى توانیویەتى مەترسییەکان لەسەر عێراق دوور بخاتەوە و داواى لە فەرماندە سەربازییەکانى نەینەوا کرد، جگە لە پیشەیی بوون مامەڵە بەهیچ پێوەرێکى دیکە نەکەن لە دابەشکردنى بەرپرسیارێتییە ئەمنییەکاندا.