رووداو دیجیتاڵ
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2025/1/13 له به‌غدا نێچيرڤان بارزانى، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شێخ خەمیس خەنجەر، سه‌رۆکی هاوپه‌یمانیی سیاده، کۆبووەوە.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، "گرنگيی بەهێزکردنی هاوبەشيی نیشتمانی‌یان لەنێوان هەموو پێکهاتەکانی گەلی عێراقدا تاوتوێ کرد، هه‌روه‌ها جەختيان لەسەر پێویستيی پاراستنی مافی هەمووان و دەستەبەرکردنی بەشدارییان لە ژیانی سیاسی و بەڕێوەبردنی وڵات‌دا كرده‌وه."
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، هەردوولا بیروڕایان لەبارەی ئاستەنگە هەنووکەییيەکانی بەردەم عێراق گۆڕییه‌وه، هەروەها گرنگيی بەهێزکردنی دیالۆگيان لەنێوان لایەنە جیاوازەکاندا بۆ تێپەڕاندنی ناکۆکییەکان و بەدیهێنانی سەقامگیری و گەشەپێدان، به پێويست زانى.
دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه و کاریگەرییان لەسەر عێراق و گرنگيی هەماهەنگيی هاوبەش بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارييه‌كان، لايه‌نێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ