رووداو دیجیتاڵ
ئەمڕۆ ئەنجوومەنی راژەی گشتیی فیدراڵی لە کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ژمارەیەک لە هەڵگرانی بڕوانامەی ماستەر و دکتۆرای دامەزراند و بڕیارە هەفتەی داهاتوو ناوەکان رەوانەی وەزارەتی خوێندنی باڵا بکات.
سەعد لامی، گوتەبێژی ئەنجوومەنی راژە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە لە کۆبوونەوەیەکی نائاسایی بڕیاری دامەزراندن بۆ ژمارەیەک لە هەڵگرانی بڕوانامەی دکتۆرا و ماستەر درا، ئەوانەی خوێندنیان لەو زانکۆیانە تەواو کردووە کە لە لایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا مۆڵەت دراون لەناوەوە و دەرەوەی وڵات.
لەبارەی لیستی ناوەکان لامی گوتی، تائێستا ناوەکان لە وردبینیدان، رۆژی یەکشەممە لیستەکەیان رەوانەی وەزارەتی خوێندنی باڵا دەکرێت.
لەبارەی مەرجەکانی دامەزراندنیش لامی ئاماژەی بەوە کرد، "دەبێت ئەو کەسانە دەرچووی زانکۆکانی عێراق بن یان لەو زانکۆیانە بن کە خوێندنی باڵا پەسندی کردوون، نابێت هەڵگرانی ماستەر تەمەنیان لە 40 ساڵ و دکتۆرا لە 45 ساڵ زیاتر بێت".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ