رووداو - هەولێر
هەرچەندە هەوڵێک هەبوو بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانییەتیەکی کوردستانی لەنێوان فراکسیۆنە کوردییەکانی پەرلەمانی عێراق، بەڵام تائێستا ئەو هەوڵە نەگەشتووەتە هیچ دەرەنجامێک، پەرلەمانتارێکی یەکێتی رایدەگەیەنێت، پێکهێنانی ئەو هاوپەیمانێتییە زۆر پێویستە، بەڵام مەکتەبی سیاسی پێنج حیزبەکە، رێکنەکەوتوون و نەشیانهێشتووە پەرلەمانتاران خۆیان هاوپەیمانێتییەکە پێکبهێنن.
پەرلەمانتارێکی پارتیش ئاشکرای دەکات، کە یەکێتی هۆکاری سەرەکی پیکنەهێنانی ئەو هاوپەیمانێتییەیە، بە بەراورد لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان و دوو لایەنە ئیسلامییەکە،ئەویش لەبەر دیاریکردنی سەرۆک و جێگر و گوتەبێژ و بڕیاردەری فراکسیۆنەکە.
بەگوتەی بەشێک لە پەرلەمانتارە کوردەکانی بەغدا بەپێی ئەنجامی هەڵبژاردن ئەگەر ئەو هاوپەیمانێتییە پێکبهێنرێت، ئەوا سەرۆک بۆ پارتی و جێگر بۆ یەکێتی و بڕیاردەر یا گوتەبێژ بۆ بزووتنەوەی گۆڕان و لایەنە ئیسلامییەکان دەبێت.

.jpg&w=3840&q=75)