Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

عێراق08-07-2025

حکومەتی عێراق بڕیاری ناردنی مووچەی هەرێمی کوردستانی نەدا و لیژنەیەک پێکدەهێنێت

0:00
0:00
قەبارەی دەق
نەهرۆ محەممەد

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

نەهرۆ محەممەد

رۆژی بڵاوکردنەوە

08-07-2025

بابەتی پەیوەندیدار

تەندروستیی عێراق: لە جەژنی قورباندا زیاتر لە هەزار و 800 کەس بریندار بوونە
عێراق31-05-2026

تەندروستیی عێراق: لە جەژنی قورباندا زیاتر لە هەزار و 800 کەس بریندار بوونە

بەراوردێکی نرخی خانووبەرە لەنێوان هەولێر، بەغدا و زیقار
عێراق31-05-2026

بەراوردێکی نرخی خانووبەرە لەنێوان هەولێر، بەغدا و زیقار

عێراق کارەبا لە هەرێمی کوردستان دەکڕێ؛ "ئامانجەکە زیادکردنی کارەبایە لە بەشێک لە پارێزگاکان"
عێراق31-05-2026

عێراق کارەبا لە هەرێمی کوردستان دەکڕێ؛ "ئامانجەکە زیادکردنی کارەبایە لە بەشێک لە پارێزگاکان"

رووداو دیجیتاڵ

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا لەبارەی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بڕیاری نەدا، بەڵام بڕیاری دا لیژنەیەکی باڵا بۆ دانوستاندن لەگەڵ هەرێمی کوردستان پێکبهێنێت.
 
سەرچاوەیەک لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "بڕیاردرا لیژنەیەک لە 5 وەزیر پێکبهێندرێت بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ هەرێمی کوردستان. ناردنی مووچە بە ئەنجامی گفتوگۆکانی ئەو لیژنەیە گرێ دراوە."
 
لیژنەکە پێکهاتووە لە:
 
- محەممەد تەمیم، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری پلاندانان
 
- بەنگین رێکانی، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن
 
- خالید شوانی، وەزیری داد
 
- ساڵح حەسناوی، وەزیری تەندروستی
 
- نەعیم عەبوودی، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی
 
بەنگین رێکانی لە پارتی دیموکراتی کوردستان و خالید شوانی لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەندامن.
 
سەرچاوەکە گوتی، هەرکاتێک لیژنەکە لەگەل هەرێمی کوردستان گەیشتە رێککەوتن، ئەوا کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران دەکرێت و بڕیار لە ناردنی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەدرێت. 
 
بەگوێرەی سەرچاوەکە بۆچوونی جیاواز لەنێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق هەیە و تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق لە کۆبوونەوەکەدا جەختی لەوە کردوەتەوە، بەم شێوەیەی ئێستا ئامادەنییە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان خەرج بکات.