رووداو دیجیتاڵ
گەشتى راستەوخۆى ئاسمانى لە نێوان رووسیا و عێراق لە نێوەڕاستى ئەم مانگەوە دەستپێدەکاتەوە.
دەستپێکردنى ئەو گەشتانە وەک لە راگەیێندراوێکى وەزارەتى گواستنەوەى عێراقدا هاتووە، لە 16ـی تەممووزەوە دەبێت.
گەشتی راستەوخۆی نێوان عێراق و رووسیا لە سێى شوباتى 2024 تاوەکو کاتێکى نادیار راگیرابوون، ئەو کات وەلید دەلفى، بەڕێوەبەرى راگەیاندنى کۆمپانیاى هێڵى ئاسمانیى عێراق بە تۆڕى میدیایی رووداوى گوتبوو: "راگرتنەکە لەسەر داواى لایەنى رووسی بووە."
لە دوای دەستپێکردنەوەی گەشتەکان، بڕیارە هەفتانە دوو گەشتی راستەوخۆ لە نێوان فڕۆکەخانەی بەغدا و مۆسکۆ بکرێت.
مەناف عەبدولمونعیم، بەڕێوەبەرى گشتى هێڵى ئاسمانى عێراق رایگەیاند: لە قۆناخی یەکەمدا گەشتەکان رۆژانى شەممە و سێشەممە دەبن، لە دواى تاوتوێکردنى قەبارەى خواست لەسەر ئەو گەشتانە، زیاتر دەکرێن.
لە دوای ساڵی 2003ەوە گەشتەکانی نێوان بەغدا و مۆسکۆ راگیران و لە ساڵی 2018 دەستیان پێکردەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ