رووداو - هەولێر
سوپای عێراق، هێزێکی نیزامی کۆماری عێراقە. مێژووەكەى بۆ 6-1-1921 دەگەڕێتەوە، کە لەژێر ئینتیدابی بەریتانیادا و لەسەردەمی حکومی پاشایەتی دامەزرا.
یه‌كه‌م فه‌وجی سه‌ربازی به‌ناوی "فه‌وجی مو‌سا كازم" له‌سه‌ربازانی پێشووی سوپای عوسمانی لهكازیمیهی به‌غدای پایته‌خت دروستكرا. بەڵام ئێستا ئەو سوپایە، لە هێزی زەمینی، ئاسمانی و دەریایی پێکهاتووە.
یه‌كه‌م ده‌ستوه‌ردانی سه‌ربازی له‌لایه‌ن سوپای عێراق له 29 تشرینی یه‌كه‌می 1936 به‌سه‌رۆكایه‌تی فه‌ریق به‌كر سدقی و هاوپه‌یمانانی به‌شێك سووپا بوو، كه داوای ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی یاسین هاشمی، سه‌رۆكوه‌زیرانی سه‌رده‌می پادشایه‌تی ده‌كرد و له‌بری ئه‌و حیكمه‌ت سلێمان، وه‌زیری ناوخۆ بكرێته سه‌رۆكوه‌زیران.
ئه‌و هه‌نگاوه‌ی سوپای عێراق به‌یه‌كه‌م ده‌ستوه‌ردانی سه‌ربازی له‌كاروباری سیاسی له‌رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و عێراق داده‌نرا.
له‌ساڵی 1958 له‌لایه‌ن عه‌بدولكه‌ریم قاسم، یه‌كه‌م كوده‌تای سه‌ربازی دژی ده‌سه‌ڵاتی وڵاته‌كه‌ی ئه‌نجامداو توانی فه‌یسه‌ڵی دووهه‌م، له‌ته‌ختی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی لابه‌رێت و یه‌كه‌م رژێمی كۆماری له‌وڵات دروستبكات.
لەدوای کودەتای دووەمی بەعسیەکان لەساڵی 1968ەوە تاوەکو 2003 زۆرترین ئەفسەر و فەرماندەکانی سوپای عێراق کەسانی سوننە مەزهەب بوون.
سوپای عێراق له‌ساڵی 1980 ژماره‌ی سه‌ربازانی له‌سنووری 190 هه‌زار سه‌رباز بووه و گرنگترین پێكهاته سه‌ربازییه‌كانیش 12 فیرقیهی سه‌ربازی بووه، كه پێنج تیمی زریپۆش بووه،و ئه‌وانه‌ی دیكه‌شی له‌نێوان پیاده‌و ته‌كنیكی دابه‌شبووه.
هاوكات خاوه‌نی 1740 تانكی جۆری تی 54 و 55 و 62 بووه. ژماره‌یه‌كی كه‌می تانكی تی 72 بووه، زۆربه‌ی چه‌ك و جبهخانهكانیشی له‌لایه‌ن یه‌كێتی سۆڤییه‌تی پێشوو له‌ساڵانی 1970 بۆ 1979 دابینكراوه.
سوپای عێراق تۆمەتبارە بە بەبەشداریکردنی پرۆسەکانی کۆمەڵکوژی دەرهەق بە خەڵکی کوردستان، فەیلەقی یەک و پێنجی سوپا، پرۆسەکانی ئەنفال و کیمیابارانی ئەنجامداوە.
هێزەکانی پیادە دەیان تاوانی کوشتن، سووتاندنی ماڵ و گوندەکانی ئەنجامداوە. هێزە ئاسمانییەکانی ئەو سوپایە لەساڵانی 1968 و 1974 دا، بەفڕۆکە بۆمبی قەدەغەکراوی ناپاڵم و رۆکێتی بە سەر شار و گوندەکانی کوردستاندا باراندووە.
هێزەکانی سوپا رۆڵیان هەبووە لە دەستگیرکردن، کۆکردنەوەی کوردە فەیلیەکان و دوورخستنەوەیان و کوشتنیان. بەشداری بەرچاوی لە شاڵاوەکانی ئەنفال و ئەنفالی بارزانییەکاندا بینیوە، کە ئەو رەفتارانە لەدادگای باڵای تاوانەکان وەک جینۆساید ناسێنراوە.
هەرچەندە حاکمی مەدەنی عێراق، پۆل بریمەر دوای رووخانی حکومەتی بەعس لە 2003، لە 2004 بڕیاری هەڵوەشانەوەی سوپای عێراقی دا، بەڵام تاوەكو ئەمڕۆشی لەگەڵدابێت ساڵانە یادی دەکرێتەوە.
بەڵام وه‌زارەتی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان، ساڵانە پابەندنابێت بە پشووی دامەزراندنی سوپای عێراق.




