سوودانى و بلینکن لە بەغدا کۆبوونەوە؛ 'گفتوگۆکەمان ئەرێنی بوو'

05-11-2023
هەستیار قادر
نیشانەکردن ئەمریکا عێراق محەممەد شیاع سوودانی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

وەزیرى دەرەوەى ئەمەریکا گەیشتە عێراق و لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانى، سەرۆکوەزیران کۆبووەوە. سەرچاوەیەکى بەرپرس لە بەغدا رایگەیاند، بڕیارە دووشەممە سوودانى بە سەردانکردنى کۆمارى ئیسلامیى ئێران گەشتێک بۆ وڵاتانى ناوچەکە دەستپێبکات.
 
رۆژی یەکشەممە، 5ـی تشرینى یەکەمى 2023، نووسینگەى رۆژنامەڤانى محەممەد شیاع سوودانى، سەرۆکوەزیرانى عێراق لە راگەیێندراوێکدا ئاشکرایکرد، ئەنتۆنى بلینکن، وەزیرى دەرەوەى ئەمەریکا گەیشتووەتە بەغدا. بەگوێرەى راگەیێندراوەکە بلینکن لەلایەن سەرۆکوەزیرانى عێراقەوە پێشوازى لێکراوە.
 
ئەو سەردانەى بلینکن بۆ عێراق لەچوارچێوەى گەشتێکدایە بۆ چەند وڵاتێکى رۆژهەڵاتى نێوەڕاست، ئاسایشى ناوچەکە و شەڕى نێوان سوپاى ئیسرائیل و گرووپە چەکدارەکانى غەززە لەگەڵ بەرپرسانى ئەو وڵاتانە تاوتوێ دەکات.
 
لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەڤانیدا لە فڕۆکەخانەى بەغدا، بیلنکن رایگەیاند  "گفتوگۆیەکى ئەرێنى و راشکاوانەى لەگەڵ سەرۆکوەزیرانى عێراق کردووە."
 
بڕیارە محەممەد شیاع سوودانى، سەرۆکوەزیرانى عێراق گەشتێکى لەو شێوەیە بۆ وڵاتانى ناوچەکە بکات. میدیاى فەرمى عێراق لەسەر زارى هیشام روکابی، راوێژکارى رۆژنامەڤانیى سەرۆکوەزیرانى عێراقەوە رایگەیاند "گەشتەکەى سوودانى لەو ناچەکە لە چوارچێوەى هەوڵەکانى عێراقە بۆ راگرتنى ھێرشی ئیسرائیل بۆ سەر فەلەستین."
 
سەرچاوەیەکى بەرپرس لە بەغدا بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند، بڕیارە دووشەممە 6ـی تشرینى دووەم، محەممەد شیاع سوودانى لە ئێرانەوە دەست بە گەشتەکەى دەکات.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

تیمەکانی سەرژمێری لە سنووری هەولێر؛ وێنە: رووداو

پلاندانانی عێراق بۆ رووداو: لە دوو رۆژدا ئەنجامی بەرایی سەرژمێری رادەگەیێنرێت

وەزارەتی پلاندانانی عێراق دەڵێت، پرۆسەی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان لە هەرێمی کوردستان بە باشی بەڕێودەچێت و 65٪ بۆ 70٪ی پرۆسەکە تەواوبووە. "لە دوو رۆژدا ئەنجامی بەرایی سەرژمێریی رادەگەیێنرێت." بەپێی گوتەی گوتەبێژی وەزارەتەکە.