وەزارەتی ناوخۆ لەبارەی کوشتنی فەرماندەی پێشووی حەشدی شەعبی لە نەینەوا: تیرۆر نەکراوە

04-06-2024
هێمن بابان رەحیم
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

فەرماندەی پێشووی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوای حەشدی شەعبی کوژرا و وەزارەتی ناوخۆی عێراق باسی کوژرانەکەی دەکات و دەڵێت: "تیرۆر نەکراوە و سێ کەس لەسەر کوشتنەکە دەستگیرکراون."
 
رۆژی دووشەممە، 3ـی حوزەیرانی 2024، عەلی مەعمووری، فەرماندەی پێشووی ئۆپەراسیۆنەکانی حەشدی شەعبی لە نەینەوا کوژرا. وەزارەتی ناوخۆ و دەستەی حەشدی شەعبی زانیارییان لەسەر رووداوەکە بڵاوکردەوە.
 
وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە روونکردنەوەیەکدا دەڵێت: "ئەوەی روویداوە کوژرانی مەعموورییە لە پارێزگای بابل، تیرۆکردن نییە."
 
رووداوی کوشتنی عەلی مەعمووری لەنێو ماڵەکەی خۆی لەسەر رێگەی بەغدا - حلە بووە. وەزارەتی ناوخۆ دەڵێت: "کوژرانی مەعمووری بەهۆی ناکۆکیی خێزانییەوە لەنێو ماڵەکەیدا بووە و برایەکی و دوو لە زاواکانی دەستگیرکراون و رێکاری یاساییان بەرامبەر گیراوەتەبەر و دانیان بە تاوانەکەدا ناوە."
 
بەپێی زانیارییەکانی رووداو، عەلی مەعمووری بە دەمانچەی کەسیی خۆی کوژراوە و یەک گولـلـەی لێدراوە.
 
حەشدی شەعبی، لە روونکردنەوەیەکدا لە بارەی کوژرانی سەرکردەکەیەوە باس چۆنێتی و هۆکارەکانی کوشتنی فەرماندەکەی نەکردووە، تەنیا ئەوە دەڵێت "رۆڵی لە سەقامگیری و ئاسایشی نەینەوا لە دوای رزگارکردنی لە دەستی داعش هەبووە."

 

 

 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەروازەی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق

ژن و پیاوێکى بیانى لە عێراق بە لەسێدارەدان و بەندکردنى تاهەتایی سزا دەدرێن

ژنێکى بیانى لەلایەن دادگەیەکى عێراقەوە بە تۆمەتى بازرگانیکردن بە ماددەى هۆشبەر بە لەسێدارەدان سزا درا و پیاوێکى بیانیش بەهەمان تۆمەت سزاى بەندکردنى تاهەتایی درا.