لە عێراق قەرز بە گەنجانی بەهرەمەند دەدرێت و هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە

03-09-2024
مالیک محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

ئەنجوومەنی باڵای گەنجان کە سەر بە نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراقە، قەرز بە گەنجانی بەهرەمەند دەدات. راوێژکارێکی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەڵێت، قەرزەکە بە گەنجانی هەرێمی کوردستانیش دەدرێت.
 
ئەمڕۆ (سێشەممە، 3ـی ئەیلوولی 2024) قاسم زالمی، راوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کاروباری گەنجان و ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای گەنجان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "لە چەند رۆژی داهاتوودا پێدانی قەرز بە گەنجانی خاوەن بەهرە و توانای داهێنان رادەگەیێنین، کە لە رێگەیەوە دەتوانین هاوکاری گەنجان بین بۆ دەرخستنی تواناکانیان."
 
قاسم زالمی گوتیشی، "سەرجەم گەنجانی عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە دەتوانن لە قەرزەکە سوودمەند بن. مەرجی سەرەکیی ئێمە بوونی بەهرەی جیاواز و توانای داهێنانە لە گەنجەکەدا. لە رۆژانی داهاتوودا لینکی تایبەت بەو مەبەستە کارا دەکرێت و سەرەتا گەنجی بەهرەمەند خۆی تۆمار دەکات و دواتر لیژنەیەکی تایبەتی ئەنجوومەنی باڵای گەنجان، پێداچوونەوە بە زانیارییەکان دەکات و لەسەر بنچینەی توانا و بەهرەکەیان، قەرزیان پێ دەدرێت."
 
قاسم زالمی دەشڵێت، "قەرزەکە بەگوێرەی توانا و داهێنانی گەنجان دەبێت، کە 5 بۆ 20 ملیۆن دینار دەبێت؛ قەرزی 50 ملیۆنیش تەرخان دەکرێت کە ئەوەیان لە رێگەی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتییەوە بە گەنجان دەدرێت." 
 
سەبارەت بە مەرجەکان بۆ پێدانی بڕە قەرزەکە، ئەو راوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق دەڵێت، "لە رۆژانی داهاتوودا وردەکارییەکەی بڵاودەکەینەوە، بەڵام گرنگیی زیاتر بەو بەهرە و توانایانە دەدرێت، کە لە بواری ئەلیکترۆنی و زیرەکی دەستکرددان."
 
رۆژی 12ـی ئابی ساڵی رابردوو، لە رۆژی جیهانی گەنجاندا، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بڕیاری پێکهێنانی ئەنجوومەنی باڵای گەنجانی دا. سوودانی هەمان رۆژ گوتی، ئامانج لە پێکهێنانی ئەم ئەنجوومەنە؛ گرنگیدانە بە توانای گەنجان و و هاوکاریکردنیان بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانیان.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

.

رووداوێکی ناخهەژێن لە بەغدا؛ قوتابییەک لەلایەن مامۆستاکەیەوە بە دار لێی دەدرێت و گیان لەدەستدەدات

قوتابییەکی 11 ساڵان لە بەغدا دوای ئەوەی لەلایەن "یەکێک لە مامۆستاکانییەوە بە دار لە سەری دەدرێت" گیان لەدەستدەدات. بەپێی راپۆرتی دادپزیشکی: "تووشی خوێنبەربوون بووە."