گوتەبێژی پێشووی سێنتکۆم لەبارەی هێرشەکانی ئەمریکا: پێموایە ئێران پێمان پێدەکەنێت

03-02-2024
هێرشی ئاسمانیی ئەمریکا بۆ سەر چەند پێگەیەک لە سووریا
هێرشی ئاسمانیی ئەمریکا بۆ سەر چەند پێگەیەک لە سووریا
نیشانەکردن سووریا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بڕبڕەی پشتی هێزی ئاسمانیی ئەمریکا، فڕۆکەی بۆمبهاوێژی بی وەن لانسەر، بە بۆمب و پەیامی تۆڵەسەندنەوەوە، خێرایی دەنگیان بەزاند و خۆیان گەیاندە ئاسمانی عێراق و سووریا و دەستیان بە بۆردوومان کرد، بەڵام بەشێکی بەرپرسانی ئەمریکا لەم هێرشانە ناڕازین.

 

فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا 27 بارەگای گرووپە چەکدارەکانی لایەنگری ئێرانیان لە ئەلبوکەمال، مەیادین و عەیاش لە دێرەزوور بۆردوومانکرد. 
 
جۆن کێربی، گوتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا رایگەیاند "ژمارەیەک فڕۆکە، لەنێویاندا بۆمبهاوێژی بی وەن کە لە ئەمریکاوە جووڵەیان پێکرا، لە ئۆپەراسیۆنەکەدا بەشدار بوون، زیاتر لە 125 مووشەکی وردپێکێنیان لە ماوەی 30 خولەکدا وەشاند. شوێنە بەئامانجکراوەکان بریتیبوون لە؛ ناوەندی فەرماندەیی، بارەگا، ناوەندی هەواڵگری، کۆگەی رۆکێت، مووشەک و درۆن و کەلوپەلی لۆجستی و تەقەمەنی."
 
وەزارەتی بەرگریی سووریا لە راگەیێندراوێکدا سەبارەت بە هێرشەکانی ئەمریکا گوتی "هیچ پاساوێکیان نییە، بەڵکو تەنیا دەبنە هۆی لاوازکردنی تواناکانی سوپای سووریا و هاوپەیمانەکانی لە شەڕی دژی تیرۆردا. لەو هێرشانەدا ژمارەیەک سەرباز و کەسی سڤیل کوژران."
 
سەرچاوە خۆجێیەکانیش ئاماژە بەوە دەکەن، لانیکەم 23 چەکداری لایەنگری ئێران کوژراون و ژمارەیەکی  دیکەش بریندار بوون. 
 
وێڕای ئەوە، ئەم هێرشە لە ئاستی رەزامەندیی بەشێک لە بەرپرسانی ئێستا و پێشووی ئەمریکا نەبوو، کە پێیانوایە؛ دەبوو هێرشەکان راستەوخۆ بۆ نێو جەرگەی ئێران بن. 
 
جۆ بۆچینۆ، گوتەبێژی پێشووی سێنتکۆم دەڵی "ئەم هێرشانە زۆر بێسوودن. ئەوان دەیانەوێت خەڵکەکە بزانێت چەند رۆژێک بەردەوام دەبن و مستی پۆڵایین لە ئێران دەدەن، کەچی لە راستیدا وا ناکەن. پێموایە ئێران پێمان پێدەکەنێت."
 
واشنتن دەڵێت، زنجیرەیەک هێرشی دیکە بۆ سەر ئەو گرووپانە بەڕێوەیە، بۆ ئەوەی تۆڵەی ئەو سێ سەربازە بکەنەوە کە 28ـی مانگی رابردوو لە ئوردن بە درۆنی بۆمبڕێژکراو کوژران. 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەندەری لازقییە. وێنە: رووداو

دوای سێ رۆژ لە وەستانی، کارکردن لە بەندەری لازقییە دەستیپێکردەوە

بەندەری لازقییە رووداوێکی کاریگەری بەخۆیەوە بینی، کاتێک باوکی ئەحمەد کە کرێکارێکی کەشتییە بازرگانییەکانە دوای 10ساڵ دوورکەوتنەوە، گەڕایەوە بۆ بەندەرەکە. ئەم گەڕانەوەیەی هاوکات بوو لەگەڵ دەستپێکردنەوەی چالاکییە بازرگانییەکان دوای وەستانیان بۆ ماوەی سێ رۆژ.