پەرلەمانتارێکی سوننە: پرۆژەیاسای گەڕاندنەوەی موڵک و ماڵ، شەڕی کورد و عەرەبی لێدەکەوێتەوە

دوێنێ کاژێر 07:06
نەهرۆ محەممەد
شێخ وەسفی عاسی، نوێنەری عەرەبی سوننەی کەرکووک لە پەرلەمانی عێراق
شێخ وەسفی عاسی، نوێنەری عەرەبی سوننەی کەرکووک لە پەرلەمانی عێراق
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

نوێنەرێکی عەرەبی سوننەی کەرکووک لە پەرلەمانی عێراق، پرۆژەیاسای گەڕانەوەی موڵک و ماڵ بە "فیتنەیەکی گەورە" ناودەبات، هۆشداری دەدات لەوانەیە ببێتە هۆی شەڕی کورد و عەرەب لە کەرکووک.
 
شێخ وەسفی عاسی، نوێنەری عەرەبی سوننەی کەرکووک لە پەرلەمانی عێراق ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە (02-12-2024)، تەلاری پەرلەمان کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی رێکخست و رایگەیاند، سەبەتە پرۆژەیاسایەک لە بەرنامەی کاری پەرلەمانە، کە لە بنەڕەتدا جێگەی ناکۆکیین.
 
شێخ وەسفی عاسی گوتی: "دانیشتنەکەی ئەمڕۆ نائاساییە، ئەوانەی دەنگیان دا بە پرۆژەیاسای گەڕانەوەی موڵک و ماڵ بۆ خاوەنەکانیان، لە 10 کەس زیاتر نەبوون، زۆر بەتووندی دژایەتی ئەو بابەتە کرا. ئەوەشی گرنگ و سەرەکییە هۆکاری دەرچوونی یاساکە دەنگی لەسەر نەدراوە".
 
ئەو نوێنەرەی عەرەبی کەرکووک جەخت لەوەدەکاتەوە، ئەگەر سەرۆکایەتی پەرلەمان سووربێت لەسەر  ئەوەی دانیشتنەکە یاساییە و دەنگدان لەسەر هەندێک پرۆژەیاساک بدرێت، ئەوا لە دادگەی فیدراڵیی عێراق سکاڵا تۆمار دەکەن، چونکە لە 10 بۆ 20 کەس زیاتر دەنگی بە پرۆژەیاساکە نەداوە  بەتایبەتی پرۆژەیاسای گەڕانەوەی موڵک و ماڵ بۆ خاوەنەکانیان".
 
شێخ وەسفی عاسی گوتی: "بە راشکاوانە ئەو یاسایە فیتنەیەکی گەورەیە لە کەرکووک لە نێوان کورد و عەرەبی کەرکووک و خوانە خواستە شەڕی ناوخۆیی لێدەکەوێتەوە".
 
ئەو پەرلەمانتارە دەشڵێت: "دڵنیایی دەدەینە خەڵکی کەرکووک و پێیان دەڵێین، ئەوانەی کە دەڵێن ئەو یاسایە دەنگی لەسەر دراوە، خەیاڵ دەکەن، چونکە لە دەنگی لەسەر نەدراوە، ئەو دەنگدانەشی کراوە بۆ رازیکردنی سەرۆک فراکسیۆنەکان، یاخود هێزە سیاسییەکان بووە ، وێنە و ڤیدیۆکان هەن.
 
شێخ وەسفی عاسی داوا لە سەرۆکایەتی پەرلەمان دەکات بە جدی و وردییەوە سەیری ئەو بابەتە بکات. 
 
ئەو پڕۆژە یاسایە و هەمواری یاسای باری کەسی و لێبووردنی گشتی، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمان، یەک بە یەکی مادەکانیان خرانە دەنگدانەوە، بڕیار بوو دواتر هەرسێ پڕۆژەیاساکە بە یەکەوە بخرێنە دەنگدانەوە، بەڵام رێژەی یاسایی ئامادەبوونی پەرلەمانتارانی پەکخرا و دانیشتنەکەی پەرلەمان کۆتایی هات.
 

 

 

 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کۆبوونەوەیەکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق

پڕۆژەیاسای لێبووردنی گشتی: ئەوانەی 50 گرام مادەی هۆشبەریان هەڵگرتووە، لێبووردن دەیانگرێتەوە

چەند بڕگەیەک بۆ هەموارى یاساى لێبووردنى گشتیی عێراق زیاد دەکرێت، کە رێگە ئازادکردنی هەندێک لە تاوانبارانى مادەى هۆشبەر دەدات، ئەو کەسانەش کە لەسەر تاوانێک ئاشتەواییان بۆ کراوە، بەهەمان شێوە یاساکە دەیانگرێتەوە.