مانگی رابردوو نۆ بوومەلەرزە لە باشووری کوردستان تۆمار کراون

02-05-2024
هێمن بابان رەحیم
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

مانگی نیسانی رابردوو 19 بوومەلەرزە لەلایەن عێراقەوە تۆمارکراون، نۆیان لە باشووری کوردستان بوون، دهۆک بە چوار بوومەلەرزە لەسەر ئاستی عێراق زۆرترین بوومەلەرزەی تێدا روویداوە.
 
وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ئامارەکانی تایبەت بە چالاکیی بوومەلەرزەی لە مانگی نیسانی ئەم ساڵ بڵاوکردەوە، لەو مانگەدا 19 بوومەلەرزە لەلایەن ئامێرەکانی عێراقەوە تۆمارکراون، 9یان لەنێو عێراق و 10یان لە دەرەوەی عێراق بوون.
 
ئەو نۆ بوومەلەرزانەی لە عێراق روویانداوە، سەرجەمیان لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان و کەرکووک بوون:
 
- لە پارێزگای دهۆک: چوار بوومەلەرزە (دهۆک، ئامێدی و سیمێل)
-پارێزگای هەولێر: دوو بوومەلەرزە (مێرگەسۆر و مەخموور)
-پارێزگای هەڵەبجە: یەک بوومەلەرزە
-پارێزگای کەرکووک: دوو بوومەلەرزە (داقووق)
 
عامر جابری، گوتەبێژی دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "ژمارەی ئەو بوومەلەرزانەی راناگەیێندرێن زیاترە، بەشێکیان بەهۆی نزمیی گوڕەکانیانەوە تۆمار ناکرێن، چونکە مەترسییان نییە."
 
بەپێی زانیارییەکانی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق، گوڕی ئەو بوومەلەرزانەی لە مانگی رابردوو لە کوردستان روویانداوە، لە دوو پلە بۆ 3.1 پلە بە پێوەری رێختەر بوون. 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

گەڕەکێکی هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو/ئەرشیڤ

یەکەم قۆناخى سەرژمێریى عێراق خرایە کۆتایی تەممووز

گەمارۆسازی و ژمارەلێدانى خانوو، شوقە و باڵەخانەکان لە عێراق لە چوارچێوەى سەرژمێریى گشتیی دانیشتووان بۆ کۆتایی ئەم مانگە دواخرا. ئەو کارە بڕیار بوو 15ى تەممووز دەستپێبکات و دوو مانگ بخایێنێت