وەزارەتی کاری عێراق مووچە دەداتە چاودێریکاری نیڤشکانان

01-08-2024
مالیک محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی عێراق مووچەی تایبەت بۆ چاودێریکاری کەسانی نیڤشک دابین دەکات. گوتەبێژی وەزارەتەکەش دەڵێت، 18 ملیار دیناریان بۆ ئەو مەبەستە تەرخانکراوە.
 
رۆژی پێنجشەممە،1ی ئابی 2024، نەجم عیقابی، گوتەبێژی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، بڕیاریان داوە لەمڕۆوە کارتی بانکی (ماستەر کارت) بۆ ئەو کەسانە دابین بکەن، کە چاودێریکاری بەردەوامی کەسانی نیڤشکانن بۆیە داوایان لێدەکات لە ماڵپەڕی فەرمیی وەزارەت ناوی خۆیان تۆمار بکەن و بەڵگە پزیشکییەکانیان بخەنەڕوو.
 
نەجم عیقابی دەڵێت: "زیاتر لە 18 ملیار و 640 ملیۆن دینار بۆ چاودێریکاری کەسانی نیڤشکان تەرخانکراوە، کە سەرەتا لە پارێزگاکانی؛ بەسرە، دیوانیە، بەغدا، سەلاحەدین و نەینەوا دەستپێدەکات، ئەمە جگە لە خزمەتگوزاری پێدانی قەرزی بچووک بەو کەسانە."
 
سەبارەت بە ژمارەی سوودمەندبووان، عیقابی دەڵێت: "ژمارەی ئەو سوودمەندبووانەی کە چاودێریکاری هەمیشەیی کەسانی نیڤشکانن، 10 هەزار و 121 کەسن، ئەوانەش کە لە پێناو کەسانی نیڤشکان بێ کار بوون و وەزارەت مووچەی بۆ دابینکردوون، ژمارەیان 911 کەسە، سوودمەندبووانی ئۆتۆمبێلی تایبەت بە کەسانی نیڤشکانیش 682 کەسن."
 
جگە لە مووچە بۆ چاودێریکارانیان، وەزارەتەکە هەڵمەتی کارئاسانیی خوێندن و کار بۆ کەسانی نیڤشکان راگەیاندووە، نەجم عیقابی گوتی: "رێککەوتن لەگەڵ چەندین پەیمانگا و کۆمپانیا کراوە و لە رێگەی لینکێکی تایبەتەوە بەناوی (کارا کردن و هەلی کار) لە ماڵپەڕی وەزارەتدا، کەسی نیڤشکان ناوی تۆمار دەکات و هەلی کاری بۆ دەڕەخسێنرێت."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کێڵگەیەکی نەوت لە عێراق.

وەزارەتی نەوتی عێراق: لە مانگی 11 نزیکەی 99 ملیۆن بەرمیل نەوت هەناردە کراوە

وەزارەتی نەوتی عێراق، ئاماری ناردنە دەرەوەی نەوتی بۆ مانگی تشرینی دووەمی ئەم ساڵ راگەیاند. بەپێی ئاماری کۆمپانیای بازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ)، کۆی گشتیی ناردنە دەرەوەی نەوتی خاو گەیشتە 98 ملیۆن و 869 هەزار و 824 بەرمیل.