لە عێراق 13 بازرگانی مادەی هۆشبەر بە لە سێدارەدان سزا دران

01-08-2024
مالیک محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

سزای لەسێدارەدان و بەندکردنی تاهەتایی بەسەر 30 بازرگانی مادەی هۆشبەردا سەپێندرا.
 
رۆژی پێنجشەممە، 1ی ئابی 2024، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری مادەی هۆشبەر و کارتێکەرە عەقڵییەکان رایگەیاند: "دوای کۆکردنەوەی گشت بەڵگە تایبەتەکان، دادگەی تاوانەکانی عێراق سزای لە سێدارەدانی بەسەر 13 کەس و سزای بەندکردنی تاهەتایی بەسەر 17 کەسی دیکەدا سەپاند، کە تۆمەتبار بوون بە بازرگانیکردن بە مادە هۆشبەرەکان."
 
14ـی تەممووزی 2024، عەمید میقداد میری، گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق، لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند: "لە ماوەی شەش مانگی یەکەمی ئەم ساڵ دەستبەسەر بڕی تۆنێک و 822 کیلۆگرام مادەی هۆشبەردا گیراوە و حەوت هەزار و 705 کەسیش بەو تۆمەتە دەستگیرکراون."
 
لەو ژمارەیە هەزار و 435 کەسیان بازرگان بوون، 147یشیان بازرگانی نێودەوڵەتی. لەو ماوەیەدا سزای لەسێدارەدان بۆ 72 کەس بەتۆمەتی مادەی هۆشبەر و 119 سزای زیندانیکردنی تاهەتایی دەرچووە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

  وێنەى ئاڵاى پێشووى عێراق لەسەر 'درووشمى یادگاری'ـیەکە

یەکێتیی تۆپى پێى بەحرێن داوای لێبووردن لە عێراق دەکات

یەکێتیی تۆپى پێى بەحرێن داواى لێبووردن لە حکومەت و گەلى عێراق دەکات، بەهۆى بوونی وێنەى ئاڵاى پێشووى عێراق لەسەر 'درووشمى یادگاری'، کە بەر لە دەستپێکردنی یارییەکە دا لەنێوان کاپتنی هەردوو هەڵبژاردەکە دەگۆڕدرێتەوە.