رووداو دیجیتاڵ
لە ئێران 1000 فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتەوە رادەستی سوپا کران.
ئەمڕۆ دووشەممە 13ی کانوونی دووەمی 2025 ئاژانسی تەسنیمی ئێران بڵاویکردەوە، "بە ئامادەبوونی عەبدولڕەحیم موسەوی، فەرماندەی گشتیی سوپای ئێران و عەزیز نەسیرزادە، وەزیری بەرگریی ئێران؛ 1000 فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتەوە رادەستی سوپای وڵاتەکە کراوە."
ئەو ئاژانسە هەواڵییەی ئێران ئاماژەی بەوەش کردووە، "فڕۆکە بێ فڕۆکەوانە نوێیەکان گەیێندراونەتە چەند شوێنێک لە سەرانسەری ئێران، کە دەگوترێت توانای دزەکردن و بەزاندنی راداریان هەیە."
ئاژانسەکە ئەوەشی ئاشکرا کردووە، "تایبەتمەندییە ناوازەکانی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بریتین لە، فڕین بە مەودای زیاتر لە 2000 کیلۆمەتر، توانای وێرانکردنی ئامانجی هەیە، هەروەها توانای تێپەڕاندنی بەرگرییەکانیشی هەیە."
هەروەها ئەوەش خراوەتەڕوو، "ئەمە نەک تەنیا توانای سیخوڕی و چاودێریکردنی سنوورەکان زیاد دەکات، بەڵکو توانای شەڕکردنی کەشتییە جەنگییەکانیش زیاد دەکات، بەوەی ئامانجە دوورەکان دەپێکێت."
ئەوەش لە کاتێکدایە، ئێران رۆژانی شەممە و یەکشەممە کۆمەڵێک مانۆڕی سەربازیی لە شوێنە جیاجیاکانی وڵاتەکەی ئەنجامدا و رایگەیاند، خۆیان بۆ هەموو رووبەڕووبوونەوەیەک ئامادە دەکەن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ